نەسر بۆندێكی گەورە پێشكەش بە بوسكێتس دەكات



 

ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، پێشكەشكردنی بۆندێك لەلایەن یانەی نەسری سعودی بۆ سێرجیۆ بۆسكێتس یاریزانی بەرشەلۆنە، ئاشكرا دەكات.

سعودیە دەیەوێت ئاستی خولی وڵاتەكەی بەرزبكاتەوە، پاش ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی كاندیدكرا بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانێتی جامی جیهانی 2030.

بەپێی ڕۆژنامە ئیسپانییەكە”ئیدارەی نەسر بەسەرۆكایەتی موسەلی ئال موعەمەر، بۆندێكی گەورەی پێشكەش بە بۆسكێتس كردووە كە بەهاكەی دەگاتە 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ”.

ڕۆژنامەكە دەڵێت”سعودیە دەیەوێت ئاستی خولی وڵاتەكەی بەرزبكاتەوە، دوای ئەوەی كاندیدكرا بۆ میوانداریكردنی جامی جیهانی 2030، بەجۆرێك یەكێتی تۆپی پێی سعودیە دەیەوێت ئاست و جۆری هەموو یانەكان بەرزبكاتەوە بۆ گەیشتن بە یاریزانە مەزنەكان كە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاییەوە بەرهەمهێنراون”.

یانەی ئینتەر میامی ئەمریكایی لەئێستادا كێبڕكێ‌ لەگەڵ نەسر دەكات بۆ پەلكێشكردنی ئەو یاريزانە ئیسپانییە و دەیەوێت لەماوەی هاوینی داهاتوودا بۆندێكی ناوازەی پێشكەش بكات.

 

 

 

 

 

دەستخۆشی لە سودانی دەكرێت
پێشت دەستخۆشی لە سودانی دەكرێت
نرخی 100 دۆلار بۆ 144 هەزار دینار دابەزی
دواتر نرخی 100 دۆلار بۆ 144 هەزار دینار دابەزی
ەیوەندیدار