بەھای دینار بەرزبووەوە



 

بەپێی داتاكانی ناوەندی بۆڕسەی ھەولێر، لە ئێستادا بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەرە بە ١٥٧ ھەزار دیناری عێراقی.

ئەمڕۆ سێشەممە بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و لە ئێستادا لە بازاڕەكانی شاری هەولێر بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر بە ١٥٧ هەزار دیناری عێراقییە.

بەپێی داتاكانی ناوەندی بۆڕسەی ھەولێر، لە ئێستادا بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەرە بە ١٥٧ ھەزار دیناری عێراقی، لە كاتێكدا ئێوارەی دوێنێ لە كاتی داخستنی بۆڕسەدا، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر ١٦٩ ھەزار و ٢٠٠ دیناری عێراقی بوو.

هەر بەپێی داتاكانی بۆڕسەی هەولێر، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكایی لە بەغدا بەرامبەرە بە ١٥٥ هەزار دینارو لە سلێمانی ١٥٩ هەزار دیناری عێراقییە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بانكی ناوەندیی عێراق لە ٢٠ ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠ بڕیاریدا بەھای ھەر ١٠٠ دۆلاریكی ئەمریكایی لە ١١٨ ھەزار دیناری عێراقییەوە بەرزبكاتەوە بۆ ١٤٦ ھەزار دینار ئەو بڕیارەش ھەرچەندە بووە ھۆی زیادبوونی داھاتی ناوخۆ، بەڵام لە ھەمانكاتدا نرخی زۆربەی خۆراك و كەلوپەلی لە بازاڕەكاندا بەرزكردەوە.

لە ناوەڕاستی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و شارەزایانی بواری ئابووریش ھۆكارەكەیان بۆ كەمی خستەڕووی دۆلار گەڕاندەوە كە پێشتر بانكی ناوەندی عێراق رۆژانە بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەوە، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیەی سەدا ٥٠ كەمكردووەتەوە و ئەمەش بووەتە ھۆی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكایی.

هاوكات بە قاچاغ بردنە دەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە بە هۆكارێكی دیكەی دابەزینی بەهای دینار دادەنرا.

 

ڕەوتی سەدر دۆخەكە دەتەقێنێتەوە
پێشت ڕەوتی سەدر دۆخەكە دەتەقێنێتەوە
جیهان چی بۆ كارەساتەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات؟
دواتر جیهان چی بۆ كارەساتەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات؟
ەیوەندیدار