ئۆفەری تایبەت لەسەر Galaxy S23 لە عێراق ڕاگەیەنرا



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵێک ئۆفەری تایبەتی لەسەر ئامێرە نوێیەکانی زنجیرەی Galaxy S23 بۆ کڕیارەکانی لە عێراق ڕاگەیاند، کە لە میانی چالاکیەکەی Galaxy Unpacked 2023 ئاشکرای کرد لە مۆبایلی Ultra Galaxy S23 و مۆبایلەکانی Galaxy S23+ و Galaxy S23، کە بەمە سەردەمێکی نوێی ئەزموونی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی بەرز دەستپێدەکات.

 

زنجیرە تەواو نوێیەکەی Galaxy S23 پێوەری نوێ دادەنێت بۆ ئەزموونێکی متمانە پێکراو لە مۆبایلە زیرەکەکان بە تایبەتمەندییە نایابەکانەوە، بەو پێیەی کامێرای پێشکەوتووی کۆمپانیاکە ئازادییەکی زیاتر بە بەکارهێنەران دەدات بۆ گەڕان بەدوای داهێنانەکانیاندا، وەک گرتنی ڤیدیۆ لە شەودا بە کوالێتی سینەمایی ڕاستەقینە بەهۆی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی سامسۆنگ؛ ئۆفەرە تایبەتەکان لەسەر ئامێرە نوێیەکانی زنجیرەی Galaxy S23 پاکێجی دیاری بەنرخ لەخۆدەگرێت جگە لە داشکاندن لەسەر چاککردنەوەی شاشە، لەکاتی کڕینی مۆبایلی Ultra Galaxy S23 کە بە قەبارەی 512 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەستە، کڕیاران پاکێجێک وەردەگرن کە پێکهاتووە لە Galaxy Watch 5 44 ملم، جگە لە داشکاندن لە نرخی چاککردنەوەی شاشەی شکاو دووجار لە ماوەی ساڵدا.

کڕیاران، لەکاتی کڕینی مۆبایلی cory Plus Galaxy S23 یان Galaxy S23، پاکێجێکیش وەردەگرن کە پێکهاتووە Galaxy Watch 5 40 ملم، ئەمە جگە لە داشکاندن لە نرخی چاککردنەوەی شاشەی شکاوەکەی دووجار لە ماوەی ساڵدا.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئۆفەرەکانی سامسۆنگ لەسەر ئامێرە نوێیەکانی زنجیرەی Galaxy S23، دەتوانن سەردانی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ بکەن لە عێراق و چێژ لە ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەری بازاڕکردن وەربگرن، یان لە ڕێگەی پێشانگا و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمانەوە لە سەرتاسەری عێراق.

كاریگەری ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان چییە؟
پێشت كاریگەری ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان چییە؟
ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی هەشت تیرۆرستی ڕاگەیاند
دواتر ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی هەشت تیرۆرستی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار