دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا



 

بەهۆی بوومەلەرزەوە لانیكەم هەزار و ٣٥٦ كەس لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا گیانیان لەدەستداوە و هەزاران كەس برینداربوون.

ئەو بوومەلەرزانەی بە گوڕی ٧،٧ و ٧،٦ پلە روویاندا و چەقەكەی لە مەڕەشی باكووری كوردستان بوو، لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریاش هەستی پێكرا، لە ئەنجامدا لانیكەم هەزار و ٣٥٦ كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ هەزار و ٤١٩ كەسیش برینداربوون.

بوومەلەرزەكان لە هەریەك لە پارێزگاكانی ئیدلب، حەلەب، حەما، لازقیە، تەرتوس و رەققەی سووریا بە توندی هەستی پێكرا و بووە هۆی وێرانكاری زۆر.

ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا، بڵاویكردەوە، بە هۆی بوومەلەرزەكەوە لەو ناوچانەی لە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتدان لە هەریەك لە پارێزگاكانی حەلەب، حەما و لازقییە ٦٥٦ كەس گیانیان لەدەست داوە و هەزار و ٤١٩ كەسی دیكەیش بریندار بوون.

هەروەها لەو ناوچانەی سووریایش كە لە ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندان ژمارەیەكی زۆر باڵەخانە رووخاون و زیانیان بەركەوتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەكە لە تۆڕی مافەكانی مرۆڤ لە سووریا، بەرگریی شارستانی (كڵاو سپییەكان)، دامەزراوە تەندروستییە خۆجێیەكان و سەرچاوە خۆجێیەكانەوە بەدەستیان گەیشتوون، لە ئیدلیب و ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندان، لانیكەم ٧٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار كەسی دیكەیش بریندار بوون.

بوومەلەرزەیەكی دیكە لە باكووری كوردستان ڕوویدا
پێشت بوومەلەرزەیەكی دیكە لە باكووری كوردستان ڕوویدا
تورکیا؛ ٢٣١٦ کەس بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە
دواتر تورکیا؛ ٢٣١٦ کەس بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە
ەیوەندیدار