عەلی خامنەیی؛ لێبوردنی گشتی بۆ بەشێك لەدەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكەی دەركرد



سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێشنیاریان بۆ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كردووە، بە دەركردنی لێبوردنی گشتی بۆ بەشێك لە دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی ئێران پەشیمانیان دەربڕیوە، دەشڵێت،”لێبوردنەكەش بەشێك لە دەستگیركراوان ناگرێتەوە”.

ئاژانسی تەسنیم نزیك لە سوپای پاسداران لە زاری غولامحسێن ئاژەیی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویكردەوە،كە چەند رۆژ لە مەوبەر پڕۆژە بڕیارێكی بۆ عەلی خامنەیی ناردووە و داوای كردووە بەشێك لە دەستگیركراوەكان بە تایبەتی گەنجان بەهۆی كاریگەری دوژمن رەفتاری نادروست و تاوانیان ئەنجامداوە و بوونەتە هۆی نیگەرانی خانەوادە و نزیكەكانیان.

ڕایگەیاندووە، ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانە پەشیمانی خۆیان دەربڕیوە و بەگوێی دوژمنانی بیانی و كەسانی دژە شۆڕشیان كردووە و داوایان كردووە كە دەوڵەت لێیان خۆش ببێت و رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیش پڕۆژە بڕیارەكەی پەسەند كردووە .

هاوكات ئاشكراشیكردووە، كە چەند گروپێك لە زیندانیان لێبوردنە گشتییەكەی خامنەیی نایانگرێتەوە، ئەوانەی كە (بازرگانییان بە چەك و تەقەمەنی كردووە و تاوانبارن بە كوشتن و برینداركردنی بە ئەنقەست و ئەوانەی راستەوخۆی پەیوەندییان بە دەزگا سیخوڕییەكانەوە هەیە، ئەوانەی تاوانی دزیان ئەنجامداوە و باندی دزیان پێكهێناوە) .
هەروەها تاوانبارانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و تاوانبارانی گەندەڵی و لەشفروشی و قاچاخچییەكانی خواردنەوە كحولییەكان و قاچاخچییەكانی كاڵا و دراو و ئەوانەی هەوڵی پەكخستنی سیستمی ئابوریان داوە و ئەو كەسانەی ئاسایشی دەوڵەتی ئێرانیان لە دەرەوە و ناوخۆدا خستووەتە مەترسییەوە.

كوردێك لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆمار دەكات
پێشت كوردێك لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆمار دەكات
سەیدسادق؛ لە سەر وەرگرتنی نەوت شەڕ دروست بووە و شەش كەس بریندارن
دواتر سەیدسادق؛ لە سەر وەرگرتنی نەوت شەڕ دروست بووە و شەش كەس بریندارن
ەیوەندیدار