گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی هەنجیری وشككراو



 

هەنجێر یەكێكە لەو میوانەی هەم بە تازەیی و هەم بە وشككراویش چەند سودێك بە مرۆڤ دەگەیەنێت، پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك چەند سودێكی ئەو میوەیە بە وشك كراوی دەخاتەڕوو.

سوودەكانی هەنجیری وشككراو:
١ -دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەكان : بۆیە ڕۆڵی هەیە لە چالاك كردنی كۆئەندامی هەرس و نەهێشتنی قەبزی ، هەروەها گرنگە بۆ دابەزاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ ( LDL ) .
٢ -خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسك و ئێسكەنەرمە و كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان : چونكە دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو كانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان وەك كالسیۆم و مەگنسیووم
٣ – پاراستنی تەندروستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی و ڕێگریكردن لە دەركەوتنی چرچ و لۆچی .
٤ – سەرچاوەیەكی گرنگی ماددەی ئاسنە : بۆیە گرنگە بۆ خۆپاراستن له كەمی ئاسن و كەمخوێنی و چارەسەركردنیان بە تایبەت له خانمان و مناڵان
٥ – خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان : لە ڕێگەی كەمكردنەوەی هەوكردن، چونكە دەوڵەمەندە بە كانزا و ڤیتامینەكان لەگەڵ ماددە دژە ئۆكسانەكان كە ڕۆڵیان هەیە لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە .
٦ – یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی بەرزی فشاری خوێن ئەدات بە هۆی بوونی بڕێكی باش له كانزای پۆتاسێوم .
٧ -یارمەتی دابەزاندنی كۆلستڕۆڵی خراپ ئەدات بە هۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ڕیشاڵیەكان .
٨ – ڕێگری كردن و چارەسەركردنی قەبزی .
٩ – بە سووده بۆ چارەسەری لاوازی و كەمی كێش ئەگەر بڕێكی زۆری لێ بخورێت ڕۆژانە.

– هەندێ ڕێنمییایی گرنگ :
١ – ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە یەك بۆ ٢ دەنك زیاتری لێ نەخۆن .
٢ – بە هۆی بوونی بڕێكی زۆر لە ڤیتامین ( K ) : ئەو نەخۆشانەی دەرمانی دژەمەینی خوێنی وەك وارڤاریین وەرئەگرن پێویسته ڕۆژانە چەند دەنكێ زیاتری لە نەخۆن .
٣ – لە خانمانی دووگیان و خانمانی شیردەر : پێویسته زۆری لێ نەخورێت لە بەر تەندروستی كۆرپەلە و مناڵەكانیان .
٤ – له كاتی ڕێجیم دا : پێویسته نەخورێت یا یەك دەنك زیاتر نەخورێت ، لە كێتۆ دایت نابێ بە هیچ شێوەیەك بخورێت .
٥ -وێنەی هەموو خۆراكێك ڕەنگە هەندێ كەس پێیان نەكەوێت یان حەساسیەتان پێیان هەبێت .

دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

ڕێگای ملەكەوە كرایەوە
پێشت ڕێگای ملەكەوە كرایەوە
ژمارەیەك وڵات كونسوڵخانەكانیان لە ئەستەنبوڵ داخست
دواتر ژمارەیەك وڵات كونسوڵخانەكانیان لە ئەستەنبوڵ داخست
ەیوەندیدار