ڕێوان لە سويدەوە بۆ دهۆك


یانەی دهۆك، واژۆكردنی بۆندێك لەگەڵ ڕێوان ئەمین یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق ڕادەگەیەنێت، تا نوێنەرایەتی تیپەكەی بكات لەم وەرزدا كە لە یانەی داڵكۆردی سويدەوە هاتووە.

ئەمین یەكێك بوو لەو یاریزانانەی ڕۆِڵییان هەبوو لە دەستەبەركردنی ناسناوی كەنداو 25 لەبەسرە لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق.

ئەو یاریزانە بۆ چەندان ساڵ لە خولی سویدی یاریی كردووە، بەڵام زیاتر لەگەڵ یانەی داڵكۆرد دەركەوت، بۆیە بەخێرایی خیسۆس كاساسی ئیسپانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عیراق، بواری بۆ خۆشكرد تا لەگەڵ شێرەكانی ڕافیدەین بەشداریی بكات.

دهۆك دوای ئەوەی گەیشتە پلەی پێنج بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ كە تەنیا جیاوازی 5 خاڵی لەگەڵ قوە جەوی یەكەمی ڕیزبەندیدا هەیە، دەیەوێت لەم وەرزەدا كێبڕكێ‌ بكات بۆ بەدەستهێنانی خولی عیراقی.

عیراق لەئێستاوە دەستی بە كڕینی گەنم كردووە
پێشت عیراق لەئێستاوە دەستی بە كڕینی گەنم كردووە
بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگایەكی سەرەكی بۆ سلێمانی داخرا
دواتر بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگایەكی سەرەكی بۆ سلێمانی داخرا
پەیوەندیدار