بە وێنە، دوو ڕووداوی هاتووچۆی تۆقێنەر لە كەركوك ڕوویاندا



بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی فڕۆكەخانەی كەركوك، كچێك گیانی لەدەستدا و 13ی تر برینداربوون كە كە سیانیان منداڵن، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنیش ئاماژەی بە گیان لەدەستدانی كەسێك و چوار كەسی تر كرد لە ڕووداوێكی هاتووچۆی تر لەسەر ڕێگەی تكریت كەركوك.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ماڵپەڕی “سۆمەریە نیوز” لە زاری سەرچاوە خۆجێییەكان بڵاویكردەوە”ڕووداوی یەكەم بەهۆی بەریەككەوتنی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW) و بارهەڵگرێكی جۆری “پیك ئاپ”وە بووە.

سەرچاوەكەكان دەڵێن، لەدوای ڕووداوەكە ئۆتۆمبێلەكانی ئەمبوڵانس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و هێزە ئەمنییەكانیش ناوچەكەیان گەمارۆداوە و دەستییان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

لە ڕووداوێكی تردا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، گیان لەدەستدانی دوو كەس و برینداربوونی دوو كەسی ترى لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی تكریت كەركوك لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بڵاوكرایەوە، تیمەكانیان توانییان دوو بریندار ڕزگاربكەن و تەرمەكان دەربهێننەوە لە نێو ئۆتۆمبێلەكاندا.

بەرگری شارستانی، ئاماژەی بە گیان لەدەستدانى دوو كەس و برینداربوونی دوو كەسی تر كرد لە ڕووداوەكەدا.

 

 

ڕاپەرین ؛ لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا
پێشت ڕاپەرین ؛ لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا
پارتی و گۆڕان ئەنجامی كۆبوونەوەی نێوانیان ڕاگەیاند
دواتر پارتی و گۆڕان ئەنجامی كۆبوونەوەی نێوانیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار