بەوێنە، ئەنجلینا جولی چووە شنگال



ئەنجلینا جولی ژنە ئەكتەری جیهانی، بە یاوەری نادیە موراد چالاكوانی ئێزدی و ئیریك شوڤالێ‌ باڵیۆزی فەرەنسا، سەردانی گوندی كۆجۆیان كرد لە قەزای شنگال كە لە ساڵی 2014دا لەسەر دەستی ڕێكخراوی داعش تووشی كۆمەڵكوژی بوو.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجلینا جولی ئەكتەری جیهانی و نادیە موراد چالاكوانی ئێزدی، سەردانی گوندی كۆجۆیان كرد و چاوییان بە دانیشتوانی گوندەكە كەوت و پاشان گۆڕستانی كۆجۆیان بەسەركردەوە كە ڕوفاتی ئەو ئێزدییانە لەخۆدەگرێت كە بەدەستی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە ساڵی 2014دا كوژران.

بەپێی زانیارییەكان، باڵیۆزی فەرەنسا لە چوارچێوەی ئەو شاندەدا بوو كە سەردانی شنگالیان كرد.

لە یەك شەممەی ڕابردوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو ئێزدیانەی لە ناوچەكانی خۆیان نیشتەجێ‌ كراون دەگاتە 550 هەزار كەس و 360 هەزاری كەسی تر، تائێستا ئاوارەن.

حكومەتی هەرێم دەڵێت”ژمارەی ئەو ئێزدیانەی گەڕاونەتەوە شنگال دەگاتە 150 هەزار كەس، ژمارەی ئەوانەش كە لە دەرەوە دەژین، دەگاتە 100 هەزار كەس”.

لە مانگی ئابی 2014، ڕێكخراوی داعش شاڵاوێكی دژ بە ئێزدییەكان بەرپاكرد، پاش ئەوەی دەستی بەسەر قەزای شنگال و زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای نەینەوادا گرت، ڕێكخراوەكە كۆمەڵكوژی لە دژی ئێزدییەكان دەستپێكرد و هەزاران ژن و منداڵی پێكهاتەكەشی بە ناوی سەبایاوە بەكۆیلەكرد و لە بازاڕەكانی موسڵ و ڕەقەی سوریا كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكردن.

 

 

 

کەشناسی بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
فیفا پيرۆزبایی لە عیراق كرد
دواتر فیفا پيرۆزبایی لە عیراق كرد
ەیوەندیدار