جگەرەی ئەلیکترۆنی دەتوانێت کاریگەرییەکی وێرانکەری هەبێت لە ماوەی درێژخایەندا



بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی هەوکردنی سییەکانیان زیاترە لەو کەسانەی جگەرەی ئاسایی دەکێشن.

 

ئەم توێژینەوەیە، کە لە گۆڤاری  The Journal of Nuclear Medicine، بڵاوکراوەتەوە یەکەم توێژینەوەیە بەڵگەی ئەوە دەخاتە ڕوو کە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان هەوکردنێکی زیاتر لە سییەکاندا دروست دەکەن، کە جیاوازە لە هەوکردن بە جگەرەکێشانی ئاسایی.

 

بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەتایبەتی لەنێو هەرزەکاران و گەنجانی پێگەیشتوودا زیادیکردووە، بەو پێیەی وا گریمانە دەکرا کە سەلامەتترە لە جگەرە تەقلیدیەکان، بەڵام توێژەرانی زانکۆی پێنسیلڤانیا ڕایانگەیاندووە، جگەرەی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان و مەترسییەکان لە سییەکاندا زۆر زیاد دەکات.

 

توێژەرانی دیکە بۆیان دەرکەوتووە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە دڵ و سییەکان.

توێژەران ماددەیەکی کیمیایییان بە ١٥ کەس داوە کە بە هەوکردن لە سییەکان دەلکێت و لە سی تی سکاندا دەردەکەوێت.

بەشداربووان یان بەکارهێنەری ڤایپ بوون، یان جگەرەکێشی ئاسایی، یان کەسانێک بوون کە هیچ کام لە ڤایپ و جگەرەی ئاساییان بەکارنەهێناوە.

 

ئەنجامەکان دەریانخست، بە شێوەیەکی بەرچاو هەوکردن لە سییەکانی بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنیدا زیاترە لە جگەرەکێش یان جگەرە نەکێشەکان، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، جگەرەکێشەکان کەمتر تووشی هەوکردن بوون.

 

توێژەران لە توێژینەوەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە “بەدواداچوونەکان دەیسەلمێنن کە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی هەوکردنێکی زۆر و خێرا لە سییەکاندا”.

 

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، هەوکردنی سییەکان لە گروپی ڤاپیدا زیادەیەکی بەرچاوی هەبووە کاتێک بەراورد دەکرێت بە گروپی جگەرەکێشانی ئاسایی.

 

کاریگەری وردی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەسەر سییەکان هێشتا لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە جگەرەی ئەلیکترۆنی دەتوانێت کاریگەرییەکی وێرانکەری هەبێت لە ماوەی درێژخایەندا.

 

یەکێک لە ماددە کیمیاییەکان کە لە زۆرێک لە بەرهەمە تامدارەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنیدا هەیە،(دیاسیتیل)ە، کە بە بڕوای توێژەران پەیوەندی بە حاڵەتێکی وێرانکەری سییەکانەوە هەیە.

 

ئەم حاڵەتە لە ڕووی پزیشکییەوە بە هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسەی ڕێگری ناسراوە، کاتێک ڕوودەدات کە ماددەیەکی کیمیایی پەڵە لە سییەکاندا دروست دەکات کە ڕێگری لە ڕۆیشتنی هەوا دەکات.

 

لە توێژینەوەیەکی دیکەی ئەم دواییەدا دەرکەوتووە کە ئەم جگەرە ئەلیکترۆنییانە دەتوانن ببنە هۆی زیانگەیاندن بە DNA کە بەراورد دەکرێت بە جگەرەی ئاسایی، ئەمەش ڕێگە بۆ بەکارهێنەران خۆش دەکات لە داهاتوودا تووشی شێرپەنجە ببن.

هەنگاریا گەندەڵترین دەوڵەتی ئەوروپا دەرچوو
پێشت هەنگاریا گەندەڵترین دەوڵەتی ئەوروپا دەرچوو
مانگی ڕابردوو 18 كورد لەسێدارە دراون
دواتر مانگی ڕابردوو 18 كورد لەسێدارە دراون
ەیوەندیدار