چەند مووشەكێك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی توركیا لە زێلکان كران



 

چەند مووشەكێك ئاراستەی سەربازگەی زێلكان لە ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا كران.

بەپێی زانیارییەكان بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، دەوروبەری كاتژمێر 07:30 خولەك، چەند مووشەكێك ئاراستەی سەربازگەی زێلكان لە ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا كران.

سەربازگەی زێلكان هێزەكانی سوپای توركیای تێدا جێگیركراون.

دژەتیرۆری كوردستان دەڵێت، هەشت مووشەك بوون كە ئاڕاستە كراون، دوو لە مووشەكەكان لەنێو سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە و مووشەكەكانی دیكە لە دەوروبەری سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە. هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتووەتەوە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، شەش مووشەكی دیكە لە دەوروبەری سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەكانی ڕابردوودا چەند جارێكی دیكە هێرشی مووشەكی ئارشاستەی ئەو سەربازگەیە كراوە، هەرچەندە بە فەڕمی هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی ڕانەگەیاندووە، بڵام بەپێی سەرچاوەكان ئەو هێرشانە لەلایەن گروپە شیعەكانی عێراقەوە ئەنجامدەدرێن.

حكومەتی هەرێم پارەی “بایەعییەكە”شی نەداوەتەوە بە بەغدا
پێشت حكومەتی هەرێم پارەی “بایەعییەكە”شی نەداوەتەوە بە بەغدا
سودانی بۆ هاووڵاتییان: دۆلار کۆمەکەنەوە دینار بەهێزترە
دواتر سودانی بۆ هاووڵاتییان: دۆلار کۆمەکەنەوە دینار بەهێزترە
ەیوەندیدار