کۆمپانیای بەڕێز یەکەکان دەکات بە ناوی بەشداربوانەوە



ساڵی ڕابردوو ٣٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیای بەڕێز لە پێناوی بەرژەوەندی بەشداربوانیدا کرا بە ناوی خاوەن یەکەکان، بۆ ساڵی نوێش خاوەن یەکەکانی دیە سیتی و بەڕێز سیتی دەتوانن داوای تۆمارکردن بکەن.

پاش بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تۆمارکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە ناوی هاووڵاتیانەوە لەبری کۆمپانیاکان، گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دەستیبەجێبەجێکردنی بڕیارەکە کرد، ساڵی ٢٠٢٢ لە پڕۆژەکانی گرین سیتی، لوبنان سیتی، بڕوا سیتی، گۆران سیتی لە هەڵەبجە و هامون سیتی لە کۆیە هاووڵاتیان دەتوانن یەکەکانیان بنکەن بە ناوی خۆیانەوە.

بەشی تۆمارکردنی کۆمپانیای بەڕێز ڕۆژانە مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانە ڕاییدەکات کە سەردانیدەکەن.

کەژین کاروان، پارێزەر لە گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەشداربوان بۆ تۆمارکردنی یەکەکان بە ناوی خۆیانەوە دەبێت سەردانی هەشت بەڕێوەبەرایەتی بکەن، هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان یاخود لە ڕێگای پارێزەرانی کۆمپانیاوە مامەڵەکانیان جێبەجێبکەن.

لەگەڵ تۆمارکردنی یەکەکان بە ناوی خاوەنەکانیەوە لە ڕووی یاساییەوە سوودی زۆری بۆ خاوەنەکەی دەبێت.

دەوەن مەحمود، بەرپرسی بەشی تۆمارکردنی یەکەکان لە کۆمپانیای بەڕێز ئەوە دەخاتەڕوو ساڵی ڕابردوو ٣٠٠ یەکە کراون بە ناوی خاوەنەکانیانەوە.

بۆ ساڵی نوێ جیاکردنەوە بۆ یەکەکانی دیە سیتی و بەڕێز سیتی دەکرێت بەشداربوانی ئەو دوو یەکەیەش دەتوانن یەکەکانیان بکەن بە ناوی خۆیانەوە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەڕێز پاڵپشتی بەردەوامی کارەکانە، ڕێنمایی کارمەندەکانیش دەکات تا هاوکاریی هاووڵاتیان بکەن.

تۆمارکردنی یەکەکان بە ناوی هاووڵاتیانەوە سوودی زۆری بۆ بەشداربوان هەیە، بەرپرسی بەشی تۆمارکردنیش داوا لە بەشداربوانی یەکە نیشتەجێبوونەکانی کۆمپانیای بەڕێز دەکات سەردانی بەشی تۆماری گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێزبکەن و یەکەکانیان بکەن بە ناوی خۆیانەوە.

شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
مەحمود محەمەد: پارتی مەرجی نییە و مەرجیش لەكەس قبوڵ ناكات
دواتر مەحمود محەمەد: پارتی مەرجی نییە و مەرجیش لەكەس قبوڵ ناكات
ەیوەندیدار