دەمیرتاش: پێش هەڵبژاردنەكان ئەردۆغان هێرشدەكاتەسەر كۆبانێ



 

سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان ھەدەپە  دەڵێت “دەوڵەتی توركیا پلانی ھەیە بەر لە ھەڵبژاردنەكانی توركیا ھێرشبكاتە سەر كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان”.

سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان ھەدەپە
لە پەیامێكدا كە لە تویتەر بڵاویكردەوە دەڵێت “گەورەترین تاقیكردنەوەی ئۆپۆزسیۆن ئەو هەڵوێستەیە كە لەبەرامبەر ئەم پلانە فێڵبازیانەدا دەیگرێتەبەر، ئایا هەوڵدان بۆ داگیركردنی خاكی كەسێكی تر بۆ دەنگدان دەبێت؟”.

دەشڵێت: “ئەگەر ئەردۆغان كاندیدی سەركەوتوو بێت، بۆچی هەوڵی زیادكردنی هوداپار دەدات بۆ هاوپەیمانێتییەكەیان كە 170 هەزار دەنگی هەیە.”

هەفتەی ڕابردوو مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی حەدەس- ئەلعەرەبییە، ڕایگەیاند، چاوەڕێدەكەین ڕووسیا و دیمەشق دژی هێرشی توركیا بوەستنەوە بۆ سەر كۆبانێ و منبج كە ڕەنگە لە مانگی شووباتدا ئەو هێرشە بكرێت.

ڕاشیگەیاند لە بارەی ئەگەری هێرشی توركیا بۆ سەر كۆبانێ لەگەڵ رژێمی سووریا لە گفتووگۆداین.

برۆکلی..خۆراکە بەهادار و ناوازەکە
پێشت برۆکلی..خۆراکە بەهادار و ناوازەکە
هاووڵاتیان لەبری حكومەت هاوكاری زیانمەندبووانی بوومەلەرزەكەی خۆی دەكەن
دواتر هاووڵاتیان لەبری حكومەت هاوكاری زیانمەندبووانی بوومەلەرزەكەی خۆی دەكەن
ەیوەندیدار