بانكێك بەهۆی واتسئاپەوە سزای كارمەندانی دەدات


بانكی مۆرگان ستانلی بڕیاریدا بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار سزای كارمەندانی بدات بەهۆی بەكارهێنانی واتسئاپەوە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست، بانكەكە ئەم هەنگاوە مشتومڕاوییەی بە ئامانجی نەهێشتنی خراپ بەكارهێنانی ئەو ئەپڵیكەیشنە بەناوبانگە و ئەپڵیكەیشنەكانی دیكە ناوە.

سزاكان دوای ئەوە دەرچوون كە مۆرگان ستانلی هاوینی ڕابردوو ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بە ڕێكخەرانی فیدراڵی بەهۆی بەكارهێنانی بەربڵاوی واتسئاپ بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری فەرمی لەناو پیشەسازی بانكیدا.

بەپێی بڕیارە نوێیەكە، كارمەندانی ئەو بانكە لە هەر پۆستێكدا بەرپرسیار دەبن لە غەرامەكردن، لە 5 هەزار دۆلارەوە تا زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار بۆ هەر كەسێك، ئەمەش بەپێی ڕادەی سەرپێچییەكە.

غەرامەكان لە مووچەی مانگانەی فەرمانبەری سەرپێچیكار لە داهاتوودا دەبڕدرێت، یان لەو هاندانانە یان پاداشتانەی كە پێشتر فەرمانبەری سەرپێچیكار بەدەستی هێناوە، وەردەگیرێتەوە.

نرخی دۆلار بەرز بووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرز بووەوە
توركیا هۆشداری لەبارەی گەشتی هاووڵاتییەكانی بۆ ئەمریكا و ئەوروپا دەدات
دواتر توركیا هۆشداری لەبارەی گەشتی هاووڵاتییەكانی بۆ ئەمریكا و ئەوروپا دەدات
پەیوەندیدار