پارێزگای رەقە؛ لە ماوەی یەك مانگدا نزیكەی 20 هاووڵاتی لەلایەن داعشەوە كوژراون



ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیكەی 20 هاووڵاتی لە سنوری پارێزگای رەقە و ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەلایەن داعشەوە كوژراوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە ماوەی ٢٨ رۆژی رابردوودا تیرۆریستانی داعش بە سوود وەرگرتن لە فراوانی سروشتی جوگرافی ناوچەكە ٢١ ھێرشیان بۆسەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە ئەنجامداوە.

ئاماژەبۆئەوەشكراوە، كە ئەمڕۆ شەممە ئەندامێكی دیكەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە شارۆچكەی حازمە لە باكووری شاری ڕەقە، لەلایەن دوو چەكداری سەر بە شانەنوستووەكانی داعش لەسەر ماتۆڕسكیلەوە تەقەیان لێكرد و كوژرا.

هاوكات ، لەماوەی 28 ڕۆژی ڕابردوودا و لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە ١٩ كەس كوژراون كە پێكدێن لە سێ ھاووڵاتی و ١٥ ئەندامی ھەسەدە و ئاسایشی ناوخۆ و پێكھاتە سەربازییەكانی تر و كەسێكی نەناسراو.

 

كەشناسێك؛ لەبەشێكی ناوچەكان تا ١مەتر بەفر دەبارێت
پێشت كەشناسێك؛ لەبەشێكی ناوچەكان تا ١مەتر بەفر دەبارێت
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 ملم ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 ملم ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند
پەیوەندیدار