ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ كادرێكى یەكێتی یوسفی كردە كوڕی خۆی

خەڵك – بەشی هەواڵ
كادرێكى یەكێتی كوڕێكی بێلانە و بێ‌ كەسوكار لە شاری هەولێر دەكاتە كوڕی خۆی و دەڵێت: “كە گەیشتمە خزمەتی كاكە یوسف ئەو گەنجەی، كە بڕیارمدا بیكەمە كوڕی خۆم لەگەڵ بینینم و دەستكردنە ملی لە ناخەوە گریاندمی”.

دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان تۆمارێكی ڤیدیۆیی كوڕێكی بێلانە و بێ‌ كەسوكار بەناوی “یوسف” بڵاوكرایەوە، كە بە هۆی بێ جێگە و لانەوە، شەوانە لەناو پارك و سەر شەقامەكان ڕۆژ دەكاتەوە، حاكم سامان سەید عەتار، كادرى یەكێتی بڕیار دەدات (یوسف) بكات بەكوڕی خۆی و شوێن و خەرجی ژیانی دابین بكات.

لەو بارەیەوە حاكم سامان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، كە لە سلێمانیەوە گەیشتمە خزمەتی كاكە یوسف بۆ هەولێر ئەو گەنجەی، كە بڕیارمدا بیكەمە كۆڕی خۆم و یەكێك بێت لە خانەوادەكەم، لە گەڵ بینینم و دەستكردنە ملی لە ناخەوە گریاندمی وەكو ئەوەی، كە باوكی خۆی بینیبێتەوە دوای زەمەنیكی زۆر، منیش بەسوزی باوكی و كوڕی خۆم باوەشم پێداكرد و تێر تێر بۆنم كرد.

دەقی نووسینەكەی:
ئیستا لە سلیمانیەوە گەیشتمە خزمەتی كاكە یوسف بۆ ھەولیر ئەوگەنجەی كە بڕیارمدا بیكەمە كۆری خۆم و یەكیكبیت لە خانەوادەكەم ، لە گەڵ بینینم و دەستكردنەملی كاكە یوسف لە ناخەوە گریاندمی وەكو ئەوە كە باوكی خۆی بینیبیتەوە دوای زەمەنیكی زۆر منیش بەسوزی باوكی و كۆری خۆم باوەشم پیداكردو و تیر تیر بۆنم كرد.
تیبینی:
ئێستا كاكە یوسف لە وەزارەتی كار و كارو باری كۆمەڵایەتیە بەراستی جیگای دەست خۆشیو مرۆڤ دوستین داواكاری من ئەوە بۆ لەگەڵ خومدا بیھینمەوە بو ماڵی خۆم بەس ئەو بەرێزانەی لەم دەزگای چاودیریە كۆمەڵی حەقی یاسایان ھەبو وتیان دووسیی كەسیتی بۆ ئەكەینەوە ھەركات تەواوبوین بڕیار لەوە ئەدەین پیی خوشبیت بەبیت بەكۆری تۆ خومان بۆ سلیمانی ئەیھینین بۆ لای باوكی تازەی كە بەندەیە سوپاس بۆ خوا و بۆ دڵسوزی ئێوەی خوشەویست ئازیزانم نازانم بەج زمانیك سوپاس گوزارتان بم لە پای دوعاو گەورەی ئێوە كە بە كومینت و بە پەیوەندی كردنتان بۆ من گەورەتان كردم
براتان حاكم سامان سید عەتار

٢٠١٨/٦/٢٤

داواکارم ھەر بەرێزیک ژمارەی تەلەفونی ئەم کەسەم بۆ پەیدا بکات یان عینوانی ئەم کوڕە مەمنونی ئەبم و من ئەم کۆڕە ئەکەم بەکوڕی خۆم و ژیانی لەگەڵ من ئەبیت تا من بمینم سوپاستان ئەکەمداواکارم ھەمووتان شیری بکەن بەڵکو بۆم بدوزنەوە

Posted by ‎حاکم سامان سید عەتار‎ on Saturday, June 23, 2018

کوردستان

پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان لە ڕوونكردنەوەیەكدا داوا دەكەن ئەنجومەنی دادوەری كێشە یاساییەكانیان چارەسەر بكات و ئەو دوو پزیشكەشی ماوەی چەند ڕۆژێكە بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

تەواوی پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونكردنەوەیەكیان بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند، لەبەشی فریاكەتن و حاڵەتە كتوپرەكان كاریان ڕانەگرتووە بەردەوامن لە خزمەتكردنی دانیشتووانی سنورەكە.

داواشیانكرد، بەپێی یاسا كێشەكانیان چارەسەر بكرێت و مافی پزیشكان پێشێل نەكرێت، ھەروەك داوایانكرد ئەو دوو پزیشكەی بەھۆی گیانلەدەستدانی گەنجێكەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

هاوكات، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی گەرمیانیش پیشتوانیی لە داواكاریی پزیشكان كرد و داوای لە ئەنجومەنی دادوەری كرد كێشەی پزیشكانی سنورەكە چارەسەر بكات.

جێی ئاماژەیە، ماوەی سێ‌ ڕۆژە پزیشكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان مانیانگرتووە، بەهۆی دەستگیركردنی دوو پزیشكەوە و ئەوەش حاڵەتێكی نائاسایی لە سنوری گەرمیاندا دروستكردووە، لەوبارەیەوەش سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاندووە:”كۆبوونەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان كردووە و بڕیارە كۆتایی بە مانگرتن بهێنن و بگەڕێنەسەر كارەكانیان و هەر پزیشكێكیش نەگەڕێتەوە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر ڕێگای كەلار سلێمانی لەگوندی عیسای بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كەس بریندار بوون كە دووانیان منداڵن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمە 26/5/2019 لەسەر ڕێگای (كەلار – سلێمانی) لە گوندی عیسای، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (شۆفرلێت / تاهۆ) و (تۆیۆتا/ كرۆلا)ی تەكسی، سێ كەس برینداربوون كە سەرجەمیان شۆفێر و سەرنشینی تەكسییەكە بوون و هەردوو بریندارەكە منداڵی شۆفێرەكەبوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی چۆنییەتی ڕوودانی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاندووە، ڕووداوەكە لەكاتێكدا ڕوویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بە ئاڕاستەی كەلار هاتووە و تەكسییەكە لەڕێگەی لاوەكییەوە هاتووەتە سەر ڕێگای سەرەكی و لەكاتی ڕووداوەكەدا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە ڕۆیشتوونەتە ئاڕاستەی بەرامبەر.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە هەر سێ بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە .. لەیلا گیوڤەن، ناسر یاگز و مەڕوان ڕەوانەی نەخۆشخانەكران

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەیلا گیوڤەن، ناسر یاگز و مەڕوان مەمدوح و سێ پەرلەمانتاری مانگرتوو، دوای كۆتایی هێنان بە مانگرتن، بۆ پشكنینی تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

دوای ئەوەی لەیلا گیوڤەن٢٠٠ ڕۆژ، ناسر یاگز ١٨٧ ڕۆژ و مەڕوان مەمدوح ١٣ڕۆژ بەردەوامبوون لە مانگرتن، ئەمڕۆ لەسەر پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان كۆتاییان بە مانگرتن هێنا و بۆ پشكنینی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كران.

دوای شكاندنی مانگرتنەكەی، لەیلا گیوڤەن سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كرد كە پشتیوانییان كردووە و ڕایگەیاند، كە دیموكراسی بەسەر فاشیزمدا سەركەوتووە، دواتر بۆ پشكنینی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەمۆڕیاڵ لە شاری ئامەد كرا.

هاوكات، ناسر یاگز لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر، كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا و دواتر ڕەوانەی نەخۆخشخانەی زانكۆی هەولێر كرا.

هەروەها مەڕوان مەمدوح ئۆزدەمیر، كە مانگرتنەكەی تا مردن ڕاگەیاندبوو، لە شاری سلێمانی كۆتایی بە مانگرتن هێنا، لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ كراوە.

هەروەها سێ پەرلەمانتاری مانگرتووش ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان