هۆشداری بڵاوبوونەوەی پەتایەكی وەرزی زۆر قورس دەدرێت



یاریدەدەرێكی پزیشكی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پەتایەكی وەرزی زۆر توند لە نێو خێزانەكاندا بڵاوبۆتەوە، نیشانەكانی تایەكی زۆر و قوڕگ ئێشە و سەرئێشەو پشت ئێشە قاچ ئێشەو هەندێك جار سكچوون ڕشانەوەی توندیشی لەگەڵە.

بەختیار محەمەد عەزیز، یاریدەدەری پزیشكی بڵاویكردەوە،وەك ئەوەی تێبینی كردووە لەئێستادا پەتایەكی وەرزی زۆر قورس بڵاوە، كە نیشانەكانی تایەكی زۆر و قوڕگ ئێشە و سەرئێشەو پشت ئێشە قاچ ئێشەو هەندێك جار سكچوون ڕشانەوەی توندیشی لەگەڵە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە زۆربەی كات پەتاكە ڤایرۆسیە واتا بڵاوبونەوەی خێرایە لەنێوان كەسەكاندا، هۆكارەكانی توشبوون بریتیەلە سەرماو هیلاكبوونی زۆر و نزیكبونەوەی زۆر لەكەسی توشبوو.

ئەو یاریدەدەری پزیشكیە داوا دەكات، كە خۆپارێزی تەواو بكرێت بەتایبەت ئەو منداڵانەی دەچنە قوتابخانە جل و بەرگی پێویست بپۆشن و بەستی دەمامك زۆر پێویستە، چونكە زیاتر لەڕێی هەناسەوە دەگوازرێتەوە.

هاوكات داواش لە وەزارەتی تەندروستی دەكات چەند ڕۆژێك دەوامی خوێندنگەكان ڕاگرێت تا تێدەپەڕێت و مامۆستایان و بەڕێوەبەرەكانیش كارئاسانی بكەن بۆ خوێندكارە توشبووەكان چونكە توشبوو پێویستی بەپشوو هەیە تا بەتەواوی چاك دەبێتەوە.

هەسەدە؛ لە كۆبانێ زیاتر لە 30 بەكرێگیراو و گومانلێكراوی داعشیان دەستگیركرد
پێشت هەسەدە؛ لە كۆبانێ زیاتر لە 30 بەكرێگیراو و گومانلێكراوی داعشیان دەستگیركرد
توركیا؛ تەرمی چوار كەس لە خانوویەكدا دۆزرایەوە كە سیانیان منداڵن
دواتر توركیا؛ تەرمی چوار كەس لە خانوویەكدا دۆزرایەوە كە سیانیان منداڵن
ەیوەندیدار