نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان كۆبووەوە



سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان بە سەردانێك گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، ‏سەركۆماری توركیا كۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی ‏كوردستان و توركیا لە هەموو بوارەكاندا كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023/1/26، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، بە سەردانێك گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، ‏سەركۆماری توركیا كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێم لەگەڵ توركیا، دۆخی ‏سیاسیی عێراق و هەرێم تاوتوێكرا .

هاوكات دوای دەستبەكاربوونی كابینەی ‏نوێی حكومەتی فیدراڵیی عێراق، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی ‏چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و دەرفەتەكانی هاریكاریی عێراق و هەرێمی ‏كوردستان لەگەڵ توركیا لە بواری وزەدا گفتوگۆی لەبارەوە كرا .

هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی ‏كوردستان و توركیا لە هەموو بوارەكاندا كردەوە، بەتایبەتیش بواری بازرگانی و ‏ئابووری و سوودوەرگرتن لەو‌ دەرفەتانەی بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبەشی ‏عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا لە بواری وزەدا هاتوونەتە ئاراوە كە ‏دەكرێت ڕۆڵی كارای هەبێت لە پڕكردنەوەی ئەو بۆشایی و پێویستییەی ئەمڕۆ لە ‏جیهان و بەتایبەتی لە ئەورووپا لە بواری وزە و گازی سروشتیدا دروست بووە.‏

گرنگیی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگیی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ‏توركیا بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، دوایین پێشهاتەكانی شەڕی دژی تیرۆر و ‏مەترسییەكانی داعش لە عێراق و سووریا، دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی ‏دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.‏

قوباد تاڵەبانی؛ ئەڵمانیا زۆر جدیە لە هاوكاریكردنی هەرێم بۆ رێكخستنەوەی پێشمەرگە
پێشت قوباد تاڵەبانی؛ ئەڵمانیا زۆر جدیە لە هاوكاریكردنی هەرێم بۆ رێكخستنەوەی پێشمەرگە
پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا ئاشكرا دەكرێت
دواتر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا ئاشكرا دەكرێت
ەیوەندیدار