لەبەر ئەم هۆكارانە گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە ئەستەمە



 

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی، شوێنی ڕۆیشتنی داهاتووی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری تیپی پاریس سان جێرمانی فەرەنسایی ئاشكرا دەكات.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی كەتالۆنی بڵاویكردەوە”ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە دەیەوێت بۆندەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێبكاتەوە، بۆیە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە بۆتە ئەستەم”.

هەروەها نوسیویەتی”مێسی لەگەڵ بی ئێس جی گەیشتۆتە ڕێككەوتن و ساڵێك یان دوو ساڵی تر لە پایتەختی فەرەنسا دەمێنێتەوە، لەئێستاشدا دانوستان لەسەر ئەو بڕە پارەیە دەكرێت كە وەریدەگرێت”.

ڕۆژنامە ئیسپانییەكە دەڵێت”مێسی لە پاریس دەمێنێتەوە گەر ڕووداوێكی نائاسایی ڕوونەدات، لەنێوان ئەو هۆكارانەش كە وای لێدەكات لە یانە فەرەنساییەكە بمێنێتەوە، بۆندێكی بەهێزی پێنەگەیشتووە كە ئایندەی زامن بكات”.

ڕۆژنامەی “سپۆرت” لە كۆتایی ڕاپۆرتەكەیدا نوسیویەتی”بەرشەلۆنە بۆ مێسی نەكەوتۆتەخۆی، و هیچ بەیەك گەیشتنێكیش لەنێوانیاندا نەبووە”.

لێۆنێل مێسی لە هاوینی 2021وە لە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمان یاریی دەكات، دوای ئەوەی بە بۆندێكی گواستنەوەی ئازاد لە دوای تەواوبوونی بۆندەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنەی ئسیپانی، چووە پاریس.

 

پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا ئاشكرا دەكرێت
پێشت پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا ئاشكرا دەكرێت
بریارێكی حكومەتی هەرێم بۆ خزمەتی خاوەن پێداویستی تایبەت چووە بواری جێ بەجێكردنەوە
دواتر بریارێكی حكومەتی هەرێم بۆ خزمەتی خاوەن پێداویستی تایبەت چووە بواری جێ بەجێكردنەوە
ەیوەندیدار