پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بریاری ئه‌مڕۆى دادگاى باڵاى فيدراڵيى عێراق به‌ نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و سته‌مكارانه‌يه‌.

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ راگرتنی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئه‌و بڕياره‌ نه‌ك ته‌نيا مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه‌ هاووڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه‌ و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به‌ ئامانج ده‌گرێت كه‌ حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌.

دەشڵێت:”عێراق به‌ پرۆسه‌يه‌كى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسه‌قا‌مگيريدا تێپه‌ڕى تاكو دواجار حكوومه‌تێك له‌ به‌غدا هاته‌ كايه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى عێراق هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر قۆناغێكى سه‌قامگير و باشترى داهاتوو هه‌ڵچنى. هه‌موو چاوه‌ڕوانييه‌ك له‌ دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌ پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و به‌ ڕه‌چاوكردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته‌ هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه‌ ئه‌رێنييه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروست بووه‌ و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌!

سەرۆکی هەرێمی وردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌م بڕياره‌ى‌ دادگاى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا، جگه‌ له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره‌ دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له‌ ده‌رچوواندنى ياسايه‌كى تازه‌ بۆ دووباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگاكه‌ ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌، وه‌ك‌ به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كيى ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان‌ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق.

بڕیاری دەستگیركردنی ژمارەیەك وەزیری پێشووی عێراق دەردەكرێت
پێشت بڕیاری دەستگیركردنی ژمارەیەك وەزیری پێشووی عێراق دەردەكرێت
راگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی
دواتر راگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی
ەیوەندیدار