“بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی 400 ملیارەكە ناگرێتەوە”



ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر داوای تۆماركراو لەلایەن پەرلەمانتارێكەوە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی حكومەتی پێشووی عێراق، كە لەلایەن مستەفا كازمییەوە دەركراون، بەڵام وەك لە دەقی بڕیارەكەدا دەردەكەوێت، ئەو بڕیارە 400 ملیارەكەی مووچەی فەرمانبەران ناگرێتەوە، كە لەلایەن حكومەتی نوێ‌ بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی دەركراوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە دۆسیەی (170/ فیدڕاڵی/ 2022) سەبارەت بە بڕیارەكانی حكومەتی پێشووی عێراق بۆ ناردنی بەشە بودجە بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی حكومەتی پێشوو، كە وەك دەردەكەوێت لە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیدا ئەو بڕیارانەی هەڵوەشاونەتەوە لەلایەن مستەفا كازمییەوە لە ساڵانی 2021 و یەك بڕیاریشیان لە سەرەتای ساڵی 2022 دەرچوون.

بەپێی ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئەو بڕیارەی دادگا بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێم ناگرێتەوە بەو پێیەی لەلایەن حكومەتی نوێ‌ بەسەرۆكایەتی سودانی لە كۆتاییەكانی ساڵی 2022 دەركراوە و لە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیدا ئاماژەی پێ‌ نەدراوە.

هاوكات، سەرچاوەیەك لە دادگای فیدراڵی بۆ میدیاكانی پارتی ڕایگەیاندووە، “ئەو بڕیارە تەنیا بۆ هەڵوەشاندندەوەی بڕیارەكانی كابینەكەی مستەفا كازمییە و پەیوەندی بەو 400 ملیار دینارەوە نییە، كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەم كابینەیەدا بڕیاری داوە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت”.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕۆژی (13ـی 12ی 2022)، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریدا بە ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2022 بۆ هەرێمی كوردستان.

مەسعود بارزانی؛ دادگای فیدڕاڵی جارێكی دیكە هەڵوێستێكی دوژمنكارانەی بەرانبەر هەرێم نیشاندا
پێشت مەسعود بارزانی؛ دادگای فیدڕاڵی جارێكی دیكە هەڵوێستێكی دوژمنكارانەی بەرانبەر هەرێم نیشاندا
مۆدریچیش بۆ سعودیە
دواتر مۆدریچیش بۆ سعودیە
ەیوەندیدار