كەشناسی هەرێم: شەپۆلی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕاپۆرتێك سەبارەت بە پێشبینییەكانی دۆخی كەشوهەوا بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە بەفر و باران بارین بۆ یەك هەفتە ناوچەكە دەگرێتەوە.

بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی شەممە رێكەوتی 28-1-2023 شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لەناوچەكەمان دەكات تاوەكو ڕۆژی چوار شەممە بەردەوامی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەرەتا كاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەرناوچە شاخاوییەكان دەبێت بە نمە باران و بەفر بارین و ڕۆژی یەك شەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە بە لاوازی لەسەر ناوچەكەمان دەبێت، بەڵام لە رۆژی دووشەممە و سێ شەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە بەهێز دەبێت باران بارین لەتەواوی ناوچەكەمان دەبارێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆڵە پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە و ئاستی دابارینیش مام ناوەند دەبێت و ڕۆژی چوار شەممە كۆتایی بە كاریگەری ئەم شەپۆلە دێت.

دەوڵەتی یاسا: نرخی دۆلار لەم ئاستەدا جێگیر دەبێت
پێشت دەوڵەتی یاسا: نرخی دۆلار لەم ئاستەدا جێگیر دەبێت
چاڤی پێكهاتەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی سبەینێ‌ ڕادەگەیەنێت
دواتر چاڤی پێكهاتەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی سبەینێ‌ ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار