یەكێتی ئەوروپا سزاكانی سەر ئێرانى پەسەند كرد



١٨ كەسایەتی و ١٩ دامەزراوەی ئێرانی خرانە سەر لیستی سزاكان

وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا، بەهۆی رۆڵیان لە سەركوتكردنی ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بەڕێوەچوون، بڕیاری جێبەجێكردنی سزای لەسەر ١٨ كەسایەتی و ١٩ دامەزراوەی ئێرانی دەركرد.

لەو راگەیەندراوەی كە لە كۆنسەی یەكێتی ئەورووپاوە دەرچووە، ئاماژە بەوە كراوە كە سزاكان بەهۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤەوە جێبەجێ دەكرێت.

وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران سەید حەمید سەجادی، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارێك، پارێزگاری چەند پارێزگایەك، كارمەندانی میدیاكانی دەوڵەت و چەند بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسداران لەنێو ئەو كەسانەن كە سزاكان دەیانگرێتەوە.

هەروەها لیستەكە، یەكەی چەند ناوچەیەكی سوپای پاسداران لە وڵاتەكە و هێزی پۆلیسی تایبەتی ئێران و چەند كۆمپانیایەك ئەمنی لەخۆدەگرێت.

لەگەڵ دوایین سزادا ژمارەی ئەو كەسایەتییە ئێرانییانەی كە یەكێتی ئەورووپا رێوشوێنی سنوورداركردنی لەسەر جێبەجێ كردوون بۆ ١٦٤ كەسایەتی و ژمارەی دامەزراوەكان بۆ ٣١ بەرزبوویەوە.

سزاكان، پێكدێت لە قەدەغەی گەشتكردن بۆ یەكێتی ئەورووپا، بلۆككردنی سەروەت و ماڵ و قەدەغەی دابینكردنی پارە و تەمویلكردنی ئەو كەسایەتی و دامەزراوانە. جگە لەوە فرۆشتنی هەندێك لەو پێداویستییانەی كە دەكرێت وەكو فشار بۆسەر خەڵك بەكاربهێندرێت و ئامێرەكانی چاودێری قەدەغە دەكرێت.

گۆرانیبێژێك دەستگیركرا
پێشت گۆرانیبێژێك دەستگیركرا
كۆمپانیایەك ڕاوە دۆلاری دەستپێكرد
دواتر كۆمپانیایەك ڕاوە دۆلاری دەستپێكرد
ەیوەندیدار