لەسبەینێوە ڕێگایەكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەبەهۆی كاركردنی بەردەوام لە (یەكتربڕی باخی بەختیاریی )، لەبەیانی سبەی سێ شەممە، شەقامی سەرەكیی سلێمانی-تاسلوجە بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو ناوشاری سلێمانی دادەخرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و شۆفیران دەكاتەوە، كە بەهۆی كاركردنی بەردەوام لە (یەكتربڕی باخی بەختیاریی )، لە بەیانی ڕۆژی (سێ شەممە) كە دەكاتە ڕێكەوتی ٢٤-١-٢٠٢٣لە كاتژمێر (٩.٣٠)خولەكی سەرلە بەیانییەوە، شەقامی سەرەكیی ”سلێمانی-تاسلوجە” بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو ناوشاری سلێمانی دادەخرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە شەقامی لاوەكی تەنیشتی ئامادەكراوە و كراوە دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتیانەوە بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، هاوكاربن، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە.

نرخی دۆلار بۆ خوار 160 هەزار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار بۆ خوار 160 هەزار دابەزی
دۆلار لە لوبنان فڕی
دواتر دۆلار لە لوبنان فڕی
ەیوەندیدار