چین؛ “ڕاوچی کەشتی و دایکی بۆمبەکان” نمایش دەکات



لە پەیامێکدا بۆ ڕۆژئاوا و ئەمریکا، پەکین نوێترین بۆمب هاوێژە سەربازییەکانی خۆی و گەورەترین بۆمبی زیرەکی نا ئەتۆمی کە تا ئێستا دروستکرابێت، لە 73 هەمین ساڵیادی هێزی ئاسمانی چین دا نمایشکرد.

 

لە میانی ئاهەنگەکانی سوپای چین بۆ ساڵیادی دامەزراندنی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە ساڵی 1949دا، پەکین پەردەی لەسەر گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی و بۆمبهاوێژی ستراتیژی نوێی خۆی بە ناوی “شیان ئێچ 6 -k، لادا کە بەمووشەکی بالیستیکی تەیار کراوە.

 

فەرماندەیی ناوچەی ناوەندی هێزی ئاسمانی چین لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا “دایکی بۆمبەکان” ئاشکرا دەکات کاتێک لە بۆمب هاوێژی زەبەلاحی “H6″ەوە هەڵدرا و بە سەرکەوتوویی ئامانجی دیاریکراوی خۆی پێکا.

 

ئاژانسی هەواڵی شینخوا ئەم چەکە بە بەهێزترین بۆمبی نائەتۆمی چین وەسف دەکات کە وەشانی هاوتا ئەمریکییەکەیەتی.

ئەم بۆمبە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2019 تاقیکرایەوە، کێشی 9.8 تۆنە و گەورەترین چەکی نائەتۆمییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی “گلۆباڵ سیکویرتی” 8 هەزار و 480 کیلۆ مادەی تەقینەوە لەخۆدەگرێت.

هێزی تەقینەوەکەی یەکسانە بە 11 تۆن، تی ئێن تی.

درێژییەکەی 9 مەتر و تیرەکەشی 1 مەترە.

لە گەورەترین بۆمبەکانە، کە لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

شەپۆلی تەقینەوەکەی زۆر زیاتر لە تەقەمەنی ئاسایی دەخایەنێت و توانای بەهەڵمکردنی جەستەی مرۆڤی هەیە.

 

بە وتەی وی دۆنگ شو، شرۆڤەکاری سەربازی، ئەو تەقینەوە گەورەیەی بەهۆی ئەم بۆمبەوە دروست دەبێت، دەتوانێت بە ئاسانی هەموو ئامانجە زەمینیەکانی وەک تاوەرە بەهێزەکان و پەناگە بەرگرییەکان خاپور بکات.

 

شو، دەڵێت: ئەم بۆمبە، دەتوانرێت بۆ پاککردنەوەی ناوچەی نیشتنەوە بۆ هێزەکانی ئاسمانی یان پاککردنەوەی دارستانەکان بەکاربهێنرێت تا سەربازەکان بتوانن بێ ترس لە دوژمن دابەزنە سەر زەوی.

 

لای خۆیەوە جۆزێف ترێڤیتیک پسپۆڕی ئەمریکای دەڵێت “بۆمبە گەورەکەی چین دەتوانێت بژاردەیەکی نائەتۆمیی بەسوود بۆ هێزی ئاسمانی چین دابین بکات بۆ ئەوەی جۆرەها ئامانجی جیاوازە بکاتە ئامانج”.

 

لەدرێژەی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە ئەمریکاییە ڕوونیکردەوە، “بەم بۆمبە سوپای چین دەتوانێت لەکاتی هەر شەڕێکی گەورە لە داهاتوودا، جا لەگەڵ ئەمریکا بێت یان هیندستان، بە ئاسانی کۆمەڵێک ئامانج لەناو دەبات”.

بەڕای پسپۆڕە ئەمریکاییەکە، “بۆ بەرگرتن لە بەئامانج کردنی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی H-6 کە ئەم بۆمبەیەیان هەڵگرتووە، هێزی ئاسمانی چین دەتوانێت فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتووی بێسەرنشین بە سیستمی جەنگی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنێت، بۆ یارمەتیدانی خستنەخوارەوەی ئەم بۆمبانە و پارێزگاری کردن لەفڕۆکە بۆمب هەڵگرەکەی”.

 

بەپێی ماڵپەڕی “Military Watch”ئەم بۆمب هاوێژە، یەکێک دەبێت لە پایەکانی هێزی ئاسمانی چین، کە بە مووشەکی بالیستیکی CM-401 تەیار کراوە کە مەوداکەی لەنێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 200 کم، و خێراییەکەی 1050 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، کە بە بەرزی نزیکەی 12 هەزار و 800 مەتر ئاڕاستە دەکرێت.

 

هاوکات دەتوانێت مووشەکی CJ-10A بە کڵاوەی ئاسایی یان ئەتۆمی هەڵبگرێت.

 

ماڵپەڕی “Military Watch” ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بۆمبهەڵگرە وەک “ڕاوچی کەشتی” و سەکۆیەک بۆ هەڵدانی مووشەکی بالیستی لە دژی ئامانجە زەبەلاحەکانی دوژمن وەک هێزێکی وێرانکەر بۆ کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکان دیزاین کراوە، ئەمەش جبەخانەی موشەکی بالیستی چین بەرز دەکاتەوە.

عیراق، وردبینی دارایی دەداتە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان
پێشت عیراق، وردبینی دارایی دەداتە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان
“با خەرجییەکان بۆ کەشوهەوا بێت نەک شەڕ”
دواتر “با خەرجییەکان بۆ کەشوهەوا بێت نەک شەڕ”
ەیوەندیدار