نێچیرڤان بارزانی جارێكی دیكە پشتیوانی بۆ حكومەتەكەی سودانی دووپاتكردەوە


سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان لەگەڵ سەرۆكی پرۆژەی نیشتمانیی عێراق پشتگیریی خۆیان بۆ حكوومەتی فیدرالیی عێراق و هەوڵەكانی سەرۆك ‏وەزیران محەمەد شیاع ئەلسوودانی بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و ‏چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات دووپات كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 22/1/2023 پێشوازی لە شێخ جەمال زاری سەرۆكی پرۆژەی نیشتمانیی عێراق ‏كرد و لە دیدارێكدا دۆخی ناوخۆی عێراق و پرۆسەی سیاسی و پەیوەندییەكانی عێراق ‏لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، هەروەها دۆخی ناوچەكە بەگشتی، تاوتوێ كرا.‏

هاوكات هەردوولایان پشتگیریی خۆیان بۆ حكوومەتی فیدرالیی عێراق و هەوڵەكانی سەرۆك ‏وەزیران محەمەد شیاع ئەلسوودانی بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و ‏چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات دووپاتكردەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان و سەرۆكی پرۆژەی نیشتمانیی عێراق، هیوایان خواست كێشەكانی هەولێر ـ ‏بەغدا و كاركردنی هەموو لایەن و هێزە سیاسییە عێراقییەكان لەپێناو ئارامی و ‏سەقامگیرییدا بێت .‏

بەوێنە؛ خوێندكارێك لەناو نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی ئەنجامدا
پێشت بەوێنە؛ خوێندكارێك لەناو نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی ئەنجامدا
بۆ هەرزان كردنی نرخی دۆلار بڕیارێكی نوێ‌ دەركرا
دواتر بۆ هەرزان كردنی نرخی دۆلار بڕیارێكی نوێ‌ دەركرا
پەیوەندیدار