موسەننا ئەمین: لە هەفتەیەکدا پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم دەگات



ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیداوە کە لە‌ماوە‌ی یە‌ك ھە‌فتە‌دا پارە‌ی گە‌نمی جوتیاران بنێرێت.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، پێش نیوە‌ڕۆ ئە‌مڕۆ شەممە، 21-1-2023 پە‌یوە‌ندیە‌كی تە‌لە‌فۆنی لە‌گە‌ڵ وە‌زیری بازرگانی عێراق ئە‌نجامداوە سە‌بارە‌ت بە‌ خە‌جكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی جوتیارانی ھە‌رێمی كوردستان.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری بازرگانی عێراق پێی راگەیاندووە، (نە‌ك لە‌ سە‌داسە‌د بە‌ڵكو لە‌سە‌دا ملیۆن ) بە‌ڵێن بێت لە‌ماوە‌ی یە‌ك ھە‌فتە‌دا پارە‌ی گە‌نمی جوتیاران خە‌رج بكرێت ، بە‌ڵێنی ئە‌وە‌شیدا‌ كە‌ ڕۆژی یە‌كشە‌ممە‌ بە‌رواری 22-1-2023 سە‌ردانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بكات بە‌مە‌بە‌ستی وە‌رگرتنی ڕە‌زامە‌ندی ناردنی لە‌سە‌ر ناردنی پارە‌كە‌.

بەهۆی گڕگرتنی ماڵێكەوە سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا
پێشت بەهۆی گڕگرتنی ماڵێكەوە سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا
ئاهەنگەکەی هەولێر بۆ پێشوازیکردن لە هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هەڵوەشایەوە
دواتر ئاهەنگەکەی هەولێر بۆ پێشوازیکردن لە هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هەڵوەشایەوە
ەیوەندیدار