چین؛ ژمارەی قوربانیانی هەرەسهێنانی بەفرەكەگەیشتە نزیكەی 30 كەس



بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەو لەناوچەی تبتی باشوری خۆرئاوای چین نزیكەی 30 كەس گیانیانلەدەستدا و تائێستاش تیمەكانی فریاگوزاری توانیویانە 131 كەس و 28 ئۆتۆمبێل لەناوچەكە دوربخەنەوە.

رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمزی چین لەزاری دەسەڵاتدارانی ناوچەكەوە بڵاویانكردۆتەوە، كە لەشاری نینگچی لەناوچەی تبتی چین بەفر هەرەسی هێناو ژمارەی ئەو كەسانەی بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 28 كەس دوای ئەوەی 8 تەرمیان لەژێر بەفردا دۆزیوەتەوە، تائێستاش تیمەكانی فریاگوزاری توانیویانە 131 كەس و 28 ئۆتۆمبێل لەناوچەكە دوربخەنەوە.

ئاشكراشیكردووە، كە ڕووداوەكە بەشێوەیەك بووە، كە لەسەر رێگایەكی خێرای نێوان هەردوو شاری ماینلینگ و نینگچی بەفر لەسەر چیایەكەوە هەرەسی هێناوەو بۆتە هۆی پەكخستنی هاتووچۆ و چەندین ئۆتۆمبێل و هاووڵاتی گیریان خواردوە، تائێستاش تیمەكانی فریاگوزاری توانیویانە 131 كەس و 28 ئۆتۆمبێل لەناوچەكە دوربخەنەوە.

كەركوك؛ گەنجێك بەتەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
پێشت كەركوك؛ گەنجێك بەتەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
پۆلیسی سلێمانی: لەسەر سكالای دوو ژن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
دواتر پۆلیسی سلێمانی: لەسەر سكالای دوو ژن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
ەیوەندیدار