کەنەدا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات، کەم بخۆنەوە



بەرپرسانی تەندروستی کەنەدا هەڵمەتێکی هۆشدارییان دەستپێکردووە، سەبارەت بە مەترسییەکانی بەردەوامی خواردنەوە کحولیییەکان، لەسەر مێشک، بۆیە داوا دەکەن کەم بخۆنەوە و خۆ لە بەردەوامی خواردنەوە کحولییەکان بە دوور بگرن.

 

بەرپرسانی تەندروستی لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا ساڵانێکە، ئاماژە دەدەن خواردنەوەی کحول بە شێوەیەکی مامناوەند مەترسی لەسەر تەندروستی دروست ناکات، بەڵام بەردەوامی پێدانی و وابەستەبوون بە شێوەیەکی رۆژانە کاریگەری خراپی لە سەر مێشک دەبێت.

 

بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن؛ خواردنەوەی کحول لە ڕۆژێکدا یەکجار بۆ پیاوان و ژنان؛ بە بڕێکی کەم دەتوانرێت بە سەلامەت هەژمار بکرێت.

 

لە ئەڵمانیا و ئەمریکا، لە هەفتەیەکدا ٧ بۆ ١٤ خواردنەوە، بەپێی ڕەگەز، بە مەترسی کەم دادەنرێت، لەکاتێکدا لە بەریتانیا نزیکەی شەش جار خواردنەوە لە هەفتەیەکدا بە مەترسی کەم دادەنرێت.

 

بەڵام لێکۆڵینەوە زانستییەکانی ئەم دواییە دەڵێن؛ دەبێت هاووڵاتیان سەر لەنوێ بە خووی خواردنەوەیاندا بچنەوە.

 

بەپێی چەند توێژینەوەیەک کە لەم دواییانەدا بڵاوکراونەتەوە، یەک یان دوو جار خواردنەوە لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی دەرئەنجامێکی نەرێنی لەسەر تەندروستی.

 

پێشتر ڕاسپاردە و ڕێنماییەکان کە لە ساڵی ٢٠١١ لە کەنەدا بڵاوکراونەتەوە، ڕێگەیان دەدا زۆرترین بڕی خواردنەوە، ١٠ جار بێت لە هەفتەیەکدا بۆ ژنان و ١٥ جار لە هەفتەیەکدا بۆ پیاوان.

 

نوێترین لێکۆڵینەوەش کە لەلایەن دەسەڵاتی تەندروستی کەنەداوە پاڵپشتیکراوە، پێشنیار دەکات بۆ ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لە زیانەکانی خواردنەوە کحولیەکان، ڕێنمایی بەردەوام بدرێت تا رێژە و بڕی خواردنەوەکان بۆ کەمترین ئاست دابەزن.

 

دەسەڵاتدارانی کەنەدا پشتیان بە ئەنجامی توێژینەوەکان بەستووە، لەنێویاندا توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری “ژینگە” لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ لە کەنەدا بڵاوکراوەتەوە، لەسەر پشکنینی مێشکی زیاتر لە ٣٦ هەزار کەس کە لە تەمەنی سەرکەوتوو و بەساڵاچوودا کراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە مێشکی ئەو کەسانەی تەمەنیان ٥٠ ساڵە و لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانە پەرداخێک شەراب (١٧٥ ملیلیتر) یان یەک پێک بیرەیان خواردووەتەوە، تەمەنیان گەورەتر دەرکەوتووە لە چاو ئەو کەسانەی کە نیوەی ئەو بڕە یان کەمتریان خواردووەتەوە .

 

توێژەران ڕوونیان کردەوە، لەگەڵ خواردنەوەی بڕێکی زیاتری کحول پیربوون زیاتر لە مرۆڤدا دەردەکەوێت هەرچەندە کەسەکان لە بنەڕەتدا گەنجیش بن، بۆیە داوا دەکەن خواردنەوە کحولییەکان کەمبکەنەوە.

 

هەرچەندە توێژینەوەکانی تر ئاشکرایان کردووە کە خواردنەوەی شەراب لەگەڵ ژەمەکان ڕۆژانە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە زۆر خواردنەوەی ڕۆژانە چونکە لەوانەیە گەشە بکات بۆ ئاستی ئالوودەبوون.

واتساپ تایبەتمەندییەكی تری زیادكرد
پێشت واتساپ تایبەتمەندییەكی تری زیادكرد
توێژەران: بەمنزیكانە وێرانكارییەك ڕوو لە جیهان دەكات
دواتر توێژەران: بەمنزیكانە وێرانكارییەك ڕوو لە جیهان دەكات
ەیوەندیدار