نێچیرڤان بارزانی دەگاتە بەغدا



سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك دەگاتە شاری بەغدا و بەشداری لە ساڵیادی كوژرانی ڕێبەری ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری بەغدا دەكات بۆ بەشداری كردن لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی كوژرانی محەمەد باقڕ حەكیم، ڕێبەری ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق.

محەمەد باقڕ حەكیم، سەركردەیەكی شیعەكانی عێراق بووە و لە كردەوەیەكی چەكداریدا كوژرا و دەكاتە مامی عەممار حەكیم-ی ڕێبەری ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی.

ڕەشەبایەکی ساردی یەک هەفتەیی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت ڕەشەبایەکی ساردی یەک هەفتەیی هەرێم دەگرێتەوە
بڕی پارەی ئاوی ماڵان بەپێی پێوەر کەم دەکرێتەوە
دواتر بڕی پارەی ئاوی ماڵان بەپێی پێوەر کەم دەکرێتەوە
ەیوەندیدار