” ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی کوشتنی لە هاووڵاتییەک کردبوو”



پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاكی جیاداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ‌ چەك لە جۆری دەمانچە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەچالاكییەكداو لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك كە لەسەر ڕێگای زەڕایەن-سلێمانی تەقەی لێكرابوو، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

هەروەها لە چالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە توانرا تۆمەتبارێكی تر دەستگیربكرێت كە هەڕەشەی كوشتنی لە هاوڵاتییەك كردبوو .

پۆلیس دەشڵێت، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (س.ع.ع و ھ.ن.م ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دەستیشگیراوەبەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتباران بووە .

May be an image of 2 people and text

May be an image of text

دۆلار هاڕەی کرد
پێشت دۆلار هاڕەی کرد
حکومەتی هەرێم: لەرێگەی بانكی نیشتمانەوە پێشینەكان بۆ هاووڵاتییان دەستپێدەکەینەوە
دواتر حکومەتی هەرێم: لەرێگەی بانكی نیشتمانەوە پێشینەكان بۆ هاووڵاتییان دەستپێدەکەینەوە
ەیوەندیدار