ڕووسیا، ئۆكراینی مووشەكباران كردەوە



بەیانی ئەمڕۆ ڕووسیا، هێرشی مووشەكی كردەسەر سەرانسەری ئۆكراین كە كەرتی وزەی ئەو وڵاتەی گرتەوە.

بەرپرسانی شاری كیێڤی پایتەخت ڕایانگەیاند مووشەكی كرۆز لە كیێڤ كەوتوونە خوارەوە، لێكۆڵینەوە دەكەن لە زیانەكانی.

بەرپرسان لە شاری دنیپرۆ و ئۆدیسای باشووری ئۆكراین لەسەر دەریای ڕەش ڕایانگەیاند ئەو شارانەش مووشەكباران كراون.

فەرمانڕەوای هەرێمی ئۆدیسا دەڵێت مووشەكبارانەكەی ڕووسیا باشووری وڵاتكەی گرتەوە بۆ یەكەمجار لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا.

ماكسیم مارشینكۆ ڕایگەیاند، هێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژێرخانی بە ئامانجگرتووە.

مەغریب،ڕووبەڕووی گۆڕانی كەشوهەوا دەبێتەوە
پێشت مەغریب،ڕووبەڕووی گۆڕانی كەشوهەوا دەبێتەوە
سوودانی، دوو بەرپرسی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە
دواتر سوودانی، دوو بەرپرسی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە