ڕووسیا: ئەمریكا دەوڵەتی كوردی دروست دەكات



 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمریكا  خەریكی پێكهێنانی دەوڵەتی كوردییە لە ڕۆژئاوای كوردستان، ئەوەش توركیای نیگەرانكردووە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی ڕەوشی سووریا ڕایگەیاند، ئەوان لایەنگری لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق دەكەن.

ئاشكراشیكرد، بە هاوكاری مۆسكۆ، وەزیرانی بەرگریی سووریا و توركیا لە مۆسكۆ كۆبوونەتەوە و ئێستاش ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات دەكرێت.

سێرگی لاڤرۆڤ سەرنجی بۆ ئەوە ڕاكێشا كە پرسی ئیدلب یەكێكە لە گرنگترین كێشەكانی بابەتی سووریا و باسی لەوە كرد، دەبێت ئەو ڕێككەوتنامەیە جێبەجێ بكرێت كە بە پێشنیازی قبوڵنەكردنی بوونی تیرۆریستان لە ئیدلب دەكات.

لاڤرۆڤ سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاكێشا، دەبێت پەیوەندییەكانی نێوان هەسەدە و دیمەشق بكەوێتە سەر ڕێگای خۆی، “لە نیگەرانییەكانی هاوتا توركەكانیشی لەسەر ئەو بابەتە تێدەگات”.

وەزیری دەرەوەی رووسیا باسی لەوەش كرد، خواستی ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتێك لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە و جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی واشنتۆن نیگەرانیی توركیای لێكەوتووەتەوە.

دەشڵێت “پێش ماوەیەك وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغلو، لێكتێگەیشتنی سۆچی كە دوورخستنەوەی ئەندامانی یەپەگە لە سنوورەكانی توركیا لەخۆدەگرێت و ساڵی ٢٠١٩ لە نێوان ڕووسیا-توركیا قبوڵ كراوە، وەبیرهێنایەوە”.

سێرگی لاڤرۆڤ دەڵێت “چاوشئۆغڵو پێیگوتم هێشتا ڕووسیا سەرجەم (مادەكانی ئەم ڕێككەوتنامەیە)ی جیبەجێ نەكردووە، بەڵی ڕاست دەكات، بەڵام ئەم پرسە، پرسێكی قورسە”.

توركیا داوای f16 لە ئەمریكا دەكات
پێشت توركیا داوای f16 لە ئەمریكا دەكات
بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ژنێك بریندار بوو
دواتر بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ژنێك بریندار بوو
ەیوەندیدار