“هەرێم لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە”



“هەرێم لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە”سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەبەردەم دۆخێکی ناڕوون و کۆمەڵێک ئاڵنگاریدایە. ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر کاتێک، پێویستمان بە یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان هەموو لایەنەکان، بەتایبەتيش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە کە پێکەوە دواڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات کە پێشوازی لە دوا سەردانی شاندی حکوومیی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ده‌كات.

سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە پابەندی و پاڵپشتیی خۆمان بۆ په‌يوەندیی دوولایەنەی بەهێز و بەرهەمدارى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی وڵاته‌ یەکگرتووەکاندا لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دووپات دەکەینەوە.

دەشڵێت:” هەرێمی کوردستان لەبەردەم دۆخێکی ناڕوون و کۆمەڵێک ئاڵنگاریدایە. ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر کاتێک، پێویستمان بە یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان هەموو لایەنەکان، بەتایبەتيش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە کە پێکەوە دواڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە”.

“داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین کە جیاوازییەکانیان بەلاوە بنێن و بە سنگێکی فراوانەوە کێشەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکگەیشتنەوە چارەسه‌ر بکەن. ئەوەی کۆماندەکاتەوە زۆر گەورەترە لەوەی لە یەکتریمان جیا دەکاتەوە. بۆ ئەوەی بتوانین سەقامگیری و یەکڕیزی جێگیر بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین، پێویستە هەموومان بە بەرپرسیارییەتەوە هەنگاو بنێین”. سەرۆکایەتی هەرێم وادەڵێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی به‌رده‌وامى چارەسه‌ری كێشه‌كانی نێوان حکوومەتی فيدراڵيى عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین. وێڕاى سه‌ختييه‌كانى ڕابردوو، ئێمە گەشبینین کە دەتوانین لەگەڵ سەرۆکوەزیران به‌ڕێز محەممەد شیاع ئه‌لسوودانی و کابینەکەی و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، گرفتە هەڵپەسێراوەکان چارەسەر بکەین.

هاتووچۆی هەولێر لەسەر دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت روونکردنەوە دەدات
پێشت هاتووچۆی هەولێر لەسەر دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت روونکردنەوە دەدات
دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
دواتر دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندیدار