دەریای مردوو لە ئەردەن وشك دەكات؟



محەمەد نەجار وەزیری ئاو و ئاودێری ئەردەن، دڵنیایی دەدات لەبارەی ڕەوشی دەریای مردووەوە و لەبەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕایدەگەیەنێت”دەریای مردوو وشك ناكات”.


وەزیری ئاو و ئاودێری ئەردەن لەو بارەیەوە ڕایگەیاند”كاری بەردەوام دەكەن بۆ چاككردنەوەی بەنداوەكان، ڕەوشی بەنداوەكانیش لەمساڵدا زۆر باشترە و بڕی ئاوی نێو بەنداوی والە تائێستا لەسەرو پێشبینییەكانەوەیە، لەكاتێكدا بارانبارین تائێستا لە ناوچەكانی باكوور كەمە”.

بە وتەی نەجار”تائێستا لەڕێی قەرز و پارەی تەرخانكراو لە بودجە، نزیكەی 2.7 ملیار دینار بۆ دەریای مردوو تەرخانكراوە”.

دەریای مردوو دەریاچەیەكی خوێیاوی داخراوە و دەكەوێتە نێوان دۆڵی ئەردەن لەچوارچێوەی بەشی سوری ئەفریقایی، لەسەر هێڵی جیاكەرەوەی مێژوویی نێوان ئەردەن و فەلەستین (كەناری خۆرئاوا و ئیسرائیل).

دەریای مردوو بەوە دەناسرێت كە نزمترین خاڵی سەر گۆی زەوییە، بەجۆرێك ئاستی كەنارئاوەكانی نزیكەی 400 مەتر لەژێر ئاستی ڕووی دەریان بەپێی تۆمارەكانی ساڵی 2013.

هەروەها دەریای مردوو بەوە جیادەكرێتەوە كە ئاستی خوێیاوی زۆرە، ڕێژەی خوێ‌ تێیدا دەگاتە 34% و نۆ هێندەی ڕێژەی خوێی نێو دەریای ناوەڕاستە و دەریاچەیەكی داخراوە و هیچ دەرچەیەكی نییە و ئاوی لەبەرناڕوات.

 

 

دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
پێشت دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
ئەنشیلۆتی زۆربەی ئەستێرەكانی یانەی شاهانە دووردەخاتەوە
دواتر ئەنشیلۆتی زۆربەی ئەستێرەكانی یانەی شاهانە دووردەخاتەوە
ەیوەندیدار