پەرلەمانی عیراق دانیشتنەكانی دەستپێكرد



لە دوای تەواوبوونی پشووی ساڵی یەكەمی یاسادانان، پەرلەمانی عیراق دانیشتنەكانی خۆی دەستپێكردەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”پەرلەمان بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و بە ئامادەبوونی 223 پەرلەمان، دانیشتنی ئاسایی خۆی سازكرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”حەلبوسی كارەكانی دانیشتنی ژمارە 2ی خولی پێنجەم، ساڵی دووی یاسادانان، لە وەرزی یەكەمی یاسادانانى دەستپێكرد”.

بەیاننامەكە ئاماژەی بە ئامادەبوونی 223 پەرلەمانتار كردووە لە دانیشتەكەی ئەمڕۆدا.

 

هیندستان؛ بووە وڵاتی خاوەن زۆرترین دانیشتووان لەجیهان و چینی تێپەڕاند
پێت هیندستان؛ بووە وڵاتی خاوەن زۆرترین دانیشتووان لەجیهان و چینی تێپەڕاند
هاتووچۆی هەرێم بڕیارێكی بۆ مۆڵەتی شۆفێری دەركرد
دوات هاتووچۆی هەرێم بڕیارێكی بۆ مۆڵەتی شۆفێری دەركرد
پەیوەندیدار