هاتووچۆی هەرێم بڕیارێكی بۆ مۆڵەتی شۆفێری دەركرد


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، بەپێی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2023ـی وەزارەتی ناوخۆ، هاووڵاتیان بە مۆڵەتی شۆفێری جۆری B و بە چەند مەرجێك دەتوانن تەكسی لێبخوڕن.
لە ساڵی ڕابردوودا سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە سەرتاسەری هەرێم گۆڕانكاری تێدا كرا و بوو بە ئەلیكترۆنی و جۆری مۆڵەتەكانیش بەسەر 12 جۆردا دابەش كران.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بۆ لێخوڕینی تەكسی بە مۆڵەتی شۆفێری جۆری B پێویستە شۆفێر چەند مەرجێكی تێدابێت، چونكە بەپێی ڕێنماییی وەزارەتی ناوخۆ بەو جۆرە مۆڵەتە دەكرێت تەكسی لێبخوڕدرێت.

سەبارەت بە مەرجەكان، وتی، “پێویستە ماوەی ساڵێك تێپەڕبووبێت بەسەر دەرهێنانی مۆڵەتەكەیان لە جۆری B و داواكار تەمەنی 20 ساڵی تەواوكردبێت و دەستەواژەی Taxi لەسەر پشتی مۆڵەتەكە دەنووسرێت لەپاش گۆڕینی”.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، گۆڕینی مۆڵەت بۆ مۆڵەتی تایبەت بە Taxi، پێویست بە دووبارەكردنەوەی تاقیكردنەوە و تراییەكان ناكات.

پەرلەمانی عیراق دانیشتنەكانی دەستپێكرد
پێشت پەرلەمانی عیراق دانیشتنەكانی دەستپێكرد
بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەندیدار