ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

جیهان

كوڕە تاقانەكەی عومەر موختار كۆچی دوایی كرد

خەڵك –بەشی هەواڵ
محەمەد تاكە كوڕی خەباتگێڕی لیبیی عەمەر موختار (1858-1931) كۆچی دوایی كرد كە باوكی بەر لە سێدارەدانی لەلایەن داگیركارانەوە، بۆ ماوەی بیست ساڵ رووبەڕووی داگیركاریی ئیتاڵیا بۆوە لە وڵاتەكەی.

سەرچاوەكان لە هۆزی (المنفە) ، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیایان راگەیاندووە”ئەمڕۆ پێنج شەممە، حاجی محەمەد لە ماڵەكەی خۆیدا لە ناوچەی حەدائق لە شاری بنغازی لە تەمەنی 97 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد”.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، محەمەد بەهۆی بەساڵاچوونەوە بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند و لە ناوە و دەرەوەی لیبیا، چەند جارێك چارەسەری بۆ كراوە، دوایین جاریش بۆ ماوەی سێ‌ مانگ لە ئیمارات ماوەتەوە.

محەمەد عومەر موختار لە ساڵی 1921 لە ناوچەی عوەیلیە لە نزیك مەرەج لە خۆرهەڵاتی لیبیا لە دایك بووە، لەگەڵ دایكی وەنیسە جیلانی و هەندێك لە خزمەكانیدا ژیاوە، هۆزەكەشیان (المنفە) بە یەكێك لە هۆزە گەورەكانی لیبیا دادەنرێت.

موختاری كوڕ، لەگەڵ دایكی و لەسەر داوای عومەر موختار، لە ساڵی 1927دا لیبیایان بەرەو میسر بەجێهێشتووە، موختار لەو رێگەیە و لەو دەمەدا ویستویەتی بەشێوەیەكی تەواوەتی خۆی بۆ شەڕكردن لە دژی هێزە داگیركەرەكانی ئیتاڵیا تەرخان بكات.

محەمەد بۆ ماوەی 18 ساڵ لە شاری حەمام لە میسر ژیاوە و لەنێوان شارەكانی سیدی برانی و مەتروح و ئەسكەندەر و شارەكانی تردا هاتووچۆی كردووە.

كوڕەكەی عومەر موختار لە خوێندنگەی شاتبی لە شاری ئەسكەندەرییە خراوەتە بەر خوێندن و لەو دەمەدا، هەواڵی لەسێدارەدانی باوكییان بەدەستی هێزەكانی ئیتاڵیا، پێگەیاندووە.

محەمەد دووجار هاوسەرگیری كردووە، یەكەمیان لەگەڵ عزە فەیومی كچی مامی 1942 كە هیچ منداڵێكیان نەبووە و پاشان مردووە.

دوای ئەوەش لە ساڵی 1964 لەگەڵ فاتیمە غریانی هاوسەرگیری كردووە و چەند منداڵێكیان بووە، بەڵام هەموویان بە منداڵی مردوون، بەوشێوە خۆی وەك تاكە وەچەی عومەر موختار مابۆوە لەپاش مردنی براكەی و هەموو خزمەكانی.

جیهان

تورکیا قەشە ئەمریکاییەکە ئازاد دەکات

خەڵک-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، دەبوا قەشە ئەندرۆ برۆنسن مانگی ڕابردوو ئازاد بکرایە، لەم هەفتەیەدا لەو بارەیەوە وتووێژ لەگەڵ تورکەکان دەکەن.

ئەمڕۆ، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە میانی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: “لەوانەیە قەشە برۆنسن لەم مانگەدا ئازاد بکرێت، ئەو دەبوا مانگی ڕابردوو ئازاد بکرایە، لەم ھەفتەیەش لەو بارەیەوە وتووێژ لەگەڵ تورکەکان دەکەن.”

ھاوکات رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری پەرسێکی تورکیاوە کە ناوی نەھێناوە ئاماژە بەوە دەکات: بڕیارە لە ١٢ ـی مانگی داھاتوو دادگای تایبەتمەند بە کەیسی قەشە ئەندرۆ برۆنسن دانیشتنێک ئەنجام بدات و لە دانیشتنەکە بڕیاری ئازادکردنی قەشە برۆنسن بدرێت.

ئەندرۆ برۆنسن لە تەمووزی ٢٠١٦ ــەوە لە تورکیا بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سەر بە فەتحوڵڵا گویلەن و پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کراوە، ناوبراویش تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیتڵاعات: شوێنی ئامادەکارییەکانی ھێرشەکەمان دۆزیوەتەوە

خەڵک-

لەبارەی ھێرشەکەی چەند رۆژی ڕابردووی سەر نمایشە سەربازییەکەی شاری ئەھواز، دەزگای ھەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەزگای ھەواڵگریی ئێران لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: بە لێکۆڵینەوە ئەو شوێنەیان دۆزیوەتەوە کە ئامادەکارییەکانی ھێرشەکەی تیا ئەنجام دراوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: تا ئێستا ٢٢ کەسان دەستگیر کردووە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ رۆڵیان ھەبووە لە ئەنجامدانی ھێرشەکە.

رۆژی شەممەی ڕابردوو ٢٠١٨/٩/٢٢ ژمارەیەک چەکدار لە شاری ئەھواز ھێرشیان کردە سەر نمایشێکی سەربازیی کە لە یادی دەستپێکی شەڕی ئێران عیراق ساز کرابوو، لە ئەنجامی ھێرشەکە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦٩ کەسیش بریندار بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا سوورە لەسەر پێدانی سیستمی ئێس-٣٠٠ بە رژێمی سوریا

خەڵک-

سەرەڕای تاڕەزایی توندی ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕوسیا سوورە لەسەر ئەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-٣٠٠ ڕادەستی رژێمی سوریا بکات.

ئەمڕۆ سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕوسیا رایگه‌یاند: “له‌ میانی دوو هه‌فته‌دا، سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ده‌درێت به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: سیستمە نوێیەکە توانا جه‌نگییه‌كانی به‌رگری ئاسمانیی سوریا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێز ده‌كات.

لەبەرامبەردا بنیامین نەتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕادەستکردنی چەکی پێشکەوتوو بە کەس و رژێمێکی نابەرپرس، کارەسات لە ناوچەکە دەخولقێنێت.

نەتەنیاھۆ وتیشی: ھیچ چەک و سیستم و رژێمێک ناتوانێت ڕێگر بێت لەوەی ئیسرائیل بەرگریی لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانی خۆی نەکات.

ھاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: ڕادەستکردنی ئەو سیستمە بە ڕژێمی سوریا، شەڕی ناوچەکە دەباتە قۆناغێکی تر و ئەمریکا ناڕەزایی توندی لەوبارەیەوە ھەیە و رێوشوێنی پێویست دژ بەو ھێز و لایەنانەش دەگرێتە بەر کە مەترسی بۆ سەر جوڵەی ھێزەکانی لە ناوچەکە دروست بکەن.

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو ٢٠١٨/٩/١٨، پۆلێک فرۆکەی ئێف-١٦ ـی ئیسرائیل ھێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی لە پارێزگای لازقییە لە سەر کەناری دەریای ناوەڕاست، دواتر بەھۆی موشەکێکی سوریاوە فرۆکەیەکی ڕوسیی کە لە ھەمان ناوچە بوو تێکشکا، فرۆکەکە ١٥ سەرباز و ئەفسەری ڕوسیی ھەڵگرتبوو، دواتریش ڕوسیا ئیسرائیلی بەھۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە تۆمەتبار کرد و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژییان تێکەوت.

بەپێی گێڕانەوەی ڕوسیا، فرۆکە ئیسرائیلییەکان فرۆکە ڕوسییەکەیان کردووە بە قەڵغان و خۆیان لە ناوچەکە ھەڵاتوون، وەک ئەوەی لەم ڤیدیۆیەدا ڕوونیان کردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین