بۆچی هەمیشە هەست دەكەیت كە سەرماتە؟



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، هەست كردن بە سەرما زۆر هۆكاری هەیە ، لەوانە سستی غودەی دەرقی ، كە ئاستی هۆرمۆنی غودەی دەرقی لە ڕێژەیی ئاسایی كەمترە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەست كردن بەسەرما .

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، هەندێك كەس هەمیشە وا هەست دەكەن، كە سەرمایانە هەر چەند پلەی گەرمی ئاسایی بێت و حەزیان لە شوێنی گەرمە و كۆمەڵێكی دیكەش بە بەردەوامی ئەو هەستەیان هەیە، كە تەنها دەست و قاچیان ساردە.

گرنگترین هۆكارەكانی و شێوازی چارەسەركردنی:
هەندێ كەس هەمیشە وا هەست دەكەن كە سەرمایانە هەر چەند پلەی گەرمی ئاسایی بێت و حەزیان لە شوێنی گەرمە و كۆمەڵێكی تریش بە بەردەوامی ئەو هەستەیان هەیە كە تەنها دەست و قاچیان ساردە.

گرنگترین هۆكارەكانی :
۱ ــــ سستی غودەی دەرقی : : ئاستی هۆرمۆنی غودەی دەرقی لە ڕێژەیی ئاسایی كەمترە.
۲ ــــ كەم خوێنی : هۆكاری زۆرە لەوانە كەمی ماددەی ئاسن ، فۆلیك ئەسید ، ڤیتامین B12، زنك ، خوێنبەربوون ، نەخۆشیە درێژخانەكانی وەك سستی یان وەستانی گورچیلە ، شێرپەنجە ، ۰۰ هتد .
۳ ـــ كۆنیشانەی ڕاینوێد .
٤ ـــ دابەزینی فشاری خوێن .
٥ ـــ دڵەڕاوكێ و قەلەقی و فشاری دەروونی .
٦ ـــ نەخۆشی شەكرە بە تایبەت پاش چەند ساڵێك لە تووشبوونی یان كاتێك كۆنتڕۆڵ نەكرا بێت بە باشی ۰
۷ ـــ لاوازی و كەمی كێش بە تایبەت بە هۆی نەمانی ئیشتهای عەسەبی ۰
۸ ـــ بوونی كێشە لە خوێنبەرەكان وەك نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان ۰
۹ ـــ كەمی كانزا و ڤیتامینەكان : وەك كەمی ماددەی مەگنسێوم ، كەمی ماددەی ئاسن ، كەمی ڤیتامین . B12 ,B3  .
۱۰ ــــ تێك چوونی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان دا.

شێوازی چارەسەركردنی :
ـــ دەست نیشان كردنی هۆكارەكانی و چارەسەركردنی بە شێوەی زانستی و گونجاو پاش فەحس كردنی نەخۆش لە لایەن پزیشكەوە و ئەنجام دانی فەحسی خوێن و تیشك بە گوێرەی حاڵەتەكە.

تیمی وزاری پارتی لە حكومەتی هەرێم وەڵامی تیمی یەكێتی دەداتەوە
پێت تیمی وزاری پارتی لە حكومەتی هەرێم وەڵامی تیمی یەكێتی دەداتەوە
كرێی گواستنەوەی پێداویستیە پزیشكییەكانی نێوان شارەكان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەكرێتە بێبەرامبەر
دوات كرێی گواستنەوەی پێداویستیە پزیشكییەكانی نێوان شارەكان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەكرێتە بێبەرامبەر
پەیوەنیدر