سەعدی پیرە: کێشەکان هێندە گەورەنین نەتوانین چارەسەریان بکەین



وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبژاردن کراوە و خەڵک چاوەڕێیە دەشڵێت، “کێشەمان هەیە، بەڵام هێندە گەورە نین نەتوانین چارەسەریان بکەین”.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی ئەمڕۆ دووشەممە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “هەڵبژاردنمان کردووە و خەڵک چاوەڕێیە، ڕاستە کێشەمان هەیە، بەڵام هێندە گەورە نین، هەرێمی یەکگرتووی کوردستان و لایەنە سیاسییە یەکگرتووەکان، نەتوانن چارەسەریان بکەن”.

سەعدی پیرە باسی لەوەشکرد: “بە ڕەچاوکردنی هەستیاریی و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ئەو پشتگیرییەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هەمانە، پێویستە هەموو لایەکمان ئاست (سەقف)ـی داخوازییەکانمان لەگەڵ بارودۆخەکە بەرەو ڕێککەوتن بگونجێنین. بۆ ئەوەی ئێمە سوود لەو بارودۆخە وەربگرین کە بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە، بە پێچەوانەوە، ئێمە بە دەستی خۆمان، خۆمان تووشی کێشە دەکەین”.

وتیشی: “ئەو وڵاتەنەی هاوکاریمان دەکەن، تا هەتایە هاوکاریمان ناکەن. ئەوان نوێنەری وڵاتی خۆیانن، نوێنەری کورد، کورد خۆیەتی و ئەوان لە کورد، کوردتر نین”.

ئەمینداری یەکگرتوو:با چیتر هاووڵاتیان نەبنە قوربانی ململانێکان
پێت ئەمینداری یەکگرتوو:با چیتر هاووڵاتیان نەبنە قوربانی ململانێکان
سلێمانی؛ وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دروست دەکرێت
دوات سلێمانی؛ وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دروست دەکرێت
پەیوەنیدر