
لە سلێمانی وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت کە توانای بەرهەمهێنانی 1.2 مێگاوات کارەبای لە وزەی خۆرەوە هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، كارگەیەكی كەرتی تایبەت لە ناحیەی عەربەت وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە، كە دەكاتە نزیكەی 60-70% پێداویستی كارگەكە.
ڕوونیشیکردەوە کە وێستگەكە پێكهاتووە لە دانانی 1400 پەناڵی 650 كیلۆواتی، كە لەسەر 45 ستاندی 40 پەناڵی دانراون.
ڕاشیگەیاند، پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بامۆك بە هەماهەنگی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات جێبەجێ كراوە و لە قۆناغی كۆتاییدایە.
کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، پێشتر ئەو كۆمپانیایە لە فامیلی مۆڵ وێستگەیەكی دیكەی داناوە، كە توانای 2 مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە.