شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی 19 و 20ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییە نزیکەکانی شارەکان دەبارێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: سیستەمی ناڕێکی کەشوهەوا ماوەیەکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و بووەتە هۆی کەم بارین، لە هەندێک شوێن وشکی بەر چاو بەدی دەکرێت، ئەم دۆخە ناڕێکییە کەم بارینە جارێ هەر بەردەوامی هەیە، لە دوای 25ی مانگ باش دەبێت.
وتیشی: لەمڕۆ 19ی مانگەوە بۆ ڕۆژەکانی دوایی بەتایبەت 20ی ئەم مانگە بۆ شەوەکەی، دابەزینی بڕێک شێی دەریای ڕەش بۆ سەر تورکیاو ئێران هاتنە خوارەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەکی زۆر ساردی جەمسەری باکور، کە تێکەڵ دەبێت لەگەڵ شەپۆلەکە پلەکانی گەرما ڕوو دابەزین دەکات بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، کەشێکی ساردوو شێدار بەفراوی بەڕێ ڕوو لە ناوچەکە دەکات لە هەندێک ناوچە نزمەکان باران دەبارێت.
باسی لەوەشکرد: نزیک شارە گەورەکان زنجیرە چیای گۆیژەو چیای قەرەداغ و پیرەمەگرون بەفر دەبارێت، بۆ ناو شاری سلێمانی ئەگەری بارینی بەتێکەڵی بەفرو باران یان بەس باران هەیە، هەڵەبجە بارانی لاواز پچڕ پچڕ، هاوکات سەبارەت بۆ شارەکانی تر، شاری هەولێرو دهۆک و کەرکوک بارانی لاواز وەک ئەگەری نمەباران هەوری پڕو دەگۆڕێت بۆ هەورو خۆر کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ ڕۆژی 21ی مانگی کۆتایی دێت.