دڵنیایی لە خەرجکردنی دوو مووچە دەدرێت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست دڵنیایی لە خەرجکردنی دوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەدات و دەڵێت”هەفتەی داهاتوو خەرجی دەکرێتەوە”.

عەلی ڕەئووف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، دڵنیایی تەواو بە مامۆستایانی گرێبەست دەدەین مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نافەوتێت و خەرجدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا خەرجی ڕاگیراوە مووچەی مانگەکانی 7و8ـی ساڵی ڕابردوو وەستاوە، دڵنیایی دەدەم هەفتەی داهاتوو خەرجی دەستپێدەکاتەوە، و زانیاری تەواو ڕادەگەیەنین.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە چەند ڕۆژێک، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بە بڕیارێک سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی لە هەرێم کردە گرێبەست، و بڕیاریشدرا مووچەکانیان لە داهاتی ناوخۆی هەرێم بدرێت.

 

بەفربارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێت بەفربارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
کەلوپەلی پلاستیکی ڕەش لە ماڵەکانماندا زیانی هەیە؟
دوات کەلوپەلی پلاستیکی ڕەش لە ماڵەکانماندا زیانی هەیە؟
پەیوەنیدر