بۆردومانکردنی بەنداوی تشرین لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە دەستی پێكردەوە لە کاتێکدا هاووڵاتییەکی زۆر لەلای بەنداوەکەن وەك بەشێك لە پارێزەری مرۆیی بەنداوەكە دژی هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكان و بەوهۆیەوە دەیان شەهید و برینداری لێكەوتۆتەوە.
ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین 4 کەس شەهید بوون و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی (هاوار نیوز) بڵاویكردۆتەوە، فڕۆکەی بێفڕکەوانی تورکیا بەنداوی تشرینیان بۆردوومان کردەوە و هاووڵاتییەکی زۆر شەهید و بریندار بوون، كە بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو هێرشەدا نزیکەی 12 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.
هاوکات، خەڵکێکی مەدەنی زۆر لە بەنداوەکە بوون و داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیایان دەکرد بۆ سەر بەنداوەکە.