حووسییەکان بە مووشەکی “فەڵەستین” وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلیان کردە ئامانج



حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند بە مووشەکی بالیستی “فەڵەستین 2″، وەزارەتی بەرگریی ئیسرئلیان کردە ئامانج و سوپای وڵاتەکەش دەڵێت بەر لەوەی بگەنە ئامانجەکەیان خراونەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، گروپی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لە قۆناغی پێنجەمی پشتیوانی لە جەنگی “فەتحنی مەوعود” و جیهادی پیرۆز و وەڵامدانەوەی دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلیان کردە ئامانج.

ڕوونیشیکردەوە کە دوو مووشەکی بالیستی جۆری “فەڵەستین 2″یان ئاڕاستەی وەزارەتەکە کردووە و گەیشتوونەتە ئامانجەکەیان.

هەرچەندە حووسییەکان ڕایانگەیاند سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل شکستی هێناوە لە خستنەخوارەوەی مووشەکەکان، بەڵام سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە مووشەکەکان بەر لەوەی بگەنە ئیسرائیل خراونەتە خوارەوە.

مووشەکێکی تورکیا لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە
پێت مووشەکێکی تورکیا لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە
نرخی نەوت و زێڕ دابەزین
دوات نرخی نەوت و زێڕ دابەزین
پەیوەنیدر