
مووشەکێکی تورکی لە باڵەکایەتی دۆزرایەوە و بڕیارە لە لایەن دەزگای مینەوە لە ناوببرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێکە مووشەکێکی دروستکراوی تورکیا لە گوندی گەزنەی باڵەکایەتی دۆزراوەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە مووشەکەکە لە فڕۆکەوە ئاڕاستەکراوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مینی هەولێریش ڕایگەیاند، بەمزووانە موشەکەکە لەناودەبەن، چونکە مەترسی دروستکردووە.