دڵنیایی لە مووچەی ساڵی 2025 درا



وەزیری دارایی عێڕاق دڵنایی لە مووچەی ساڵی 2025ـی عێڕاق دا و وتی”مووچەی هەر 12 مانگەکەی ساڵی 2024 بۆ هەرێم نێردراوە”.

تەیف سامی، وەزیری دارایی لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ساڵی 2025 مووچەی تەواوی ساڵەکە بۆ مووچەخۆرانی عراق هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە و بەتەواوی دابینکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی ساڵی 2024 دا، حکومەتی فیدڕاڵ سەرجەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە، کە بڕەکەی 11ترلیۆن بووە، و لەو برە زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتدارانی کوردستان داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمیان ڕادەستی حکومەتی ناوەند نەکردووە، و الەکۆی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆساڵی 2024 کە زیاتر لە 4 ترلیۆن دینار بووە، هەولێر تەنها 320 ملیار دیناری بۆ بەغدا ناردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ بریکاری وەزیری دارایی ڕایگەیاند، بەغدا بە فیعلی تەنها مووچەی 10 مانگی بۆ هەرێم ناردووە و هەرێم خۆی مووچەیەکی لە داهاتی ناوخۆ دابینکردووە.

ئەمریکا نیەوەی بەستویەتی و نیوەی گڕ دەگرێت
پێت ئەمریکا نیەوەی بەستویەتی و نیوەی گڕ دەگرێت
ڕێباز حەملان چارەنووسی مووچەی مانگی 12 ئاشکرا دەکات
دوات ڕێباز حەملان چارەنووسی مووچەی مانگی 12 ئاشکرا دەکات
پەیوەنیدر