نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەچنە بەغدا



بڕیارە سبەینێ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی یەکێتی بچنە بەغدا و بەشداری کۆبوونەوەی ئیدرەی دەوڵەت بکەن.

بریکاری وەزیری دارایی عێڕاق ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بچنە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشدا، نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سبەینێ بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی دەوڵەت دەکەن، کە سەرجەم لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆ دەگرێت، و بڕیارە داواکارییەکانی هەرێم بگەیەنرێت بە سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە سبەینێ ئەنجامی کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بگەیەندرێتە ئیدراەی دەوڵەت، هاوکات زامنی مووچە و چارەسەری ڕێشەیی بۆ گرفتی مووچە لە ساڵی 2025 وەربگرن بۆ کۆی ساڵەکە نەک تەنها مانگێک، و لەئەگەری چارەسەرنەکردنی ئەو گرفتانە هەڵوێستی حکومەتی هەرێم رابگەیەندرێت.

ئەمەلەکاتیکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ 11ـی کانوونی دووەم، ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوورییە و بەپێی دەستوور ماف و شایستەی خۆی هەیە، و سەرجەم پابەندییەکان جێبەجێکراون و دەبێت بەغدا پابەندبێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

گەر ئایفۆنەکەت خاوبۆتەوە مەیگۆڕە و ئەم هەنگاوانە بنێ
پێت گەر ئایفۆنەکەت خاوبۆتەوە مەیگۆڕە و ئەم هەنگاوانە بنێ
ئەمریکا نیەوەی بەستویەتی و نیوەی گڕ دەگرێت
دوات ئەمریکا نیەوەی بەستویەتی و نیوەی گڕ دەگرێت
پەیوەنیدر