هەسەدە:35 چەکداری سەربە تورکیا کوژران



ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج بڵاویکردەوە، لە سێزدەهەمین ڕۆژی ڕووبەڕووبوونەوەکان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین 35 بەکرێگیراوانی تورکیا کوژران.

لەبڵاوکراوەیەکدا، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج بۆ سێزدەهەمین ڕۆژی لەسەریەک لە بەرامبەر هێرشەکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین و ناوچەکانی دەوروبەری خۆڕاگرییەکی گەورەیان نیشان دا.

بەپێی بڵاوکراوەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا بە تانک و زرێپۆش و بە پاڵپشتی ئاسمانی داگیرکەری تورکیا هێرشیان کردە سەر بەنداوی تیشرین، کە تیایدا پێکدادانی توند ڕوویداوە، و لەو ماوەیەدا 35 بەکرێگیراوی تورکیا کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون، و تانکێک و دوو زرێپۆشی سەر بە بەکرێگیراوان لەناوبران، جگە لە کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و بڕێک لە چەک و تەقەمەنی.

جێی ئاماژەیە، ئەم هێرشانەی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لەکاتێکدایە، ئەمریکا بڕیاری ئاگربەستیدابوو لەو ناوچەیە لەبەر مەترسی بەنداوەکە، تورکیا بەبیانوی جیاوازەوە ئاگربەستەکەی شکاند و بڕیاریدا هێرشبکاتە سەریان، ئەنجومەنی سەربازی مەنبج بڕیاری بەرخودانی دا و زیاتر لە 10 ڕۆژە لەوناوچانە شەڕە.

 

هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی شکاند
پێت هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی شکاند
یه‌كگرتوو هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئاشكرا ده‌كات
دوات یه‌كگرتوو هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئاشكرا ده‌كات
پەیوەنیدر