
هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی شکاند و لەسبەینێوە سەرجەم مامەڵەکان ڕایی دەکەن.
لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتیان دەکات کە سبەینێ رۆژی یەکشەممە لەبەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بەسەرجەم بەرێوەبەرێتی و بەش و ھۆبەکانییەوە دەوام ئاسایی دەبێت و مامەڵەی ھاووڵاتیان ڕایی دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ھەر ھاووڵاتییەکی بەرێز ھەر جۆرە کار و مامەڵەیەکی ھەبێت لە ھەر جێگایەکی بەرێوەبەرایەتییان کارەکانی بۆ جێبەجێ دەکرێت.
جێی باسە نزیکەی هەفتەیەک دەبێت بەهۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەوە، لەزۆرێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بایکۆت دەستیپێکردووە، هاوکات تا ئەمساتە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نادیارە و بۆ شکاندنی بایکۆت ئەو دوو مووچەیە کراوەتە مەرج.